کاتیگۆرییه‌کان
کاتیگۆرییه‌کان
نووسینی :ئه‌ریستۆ وه‌رگێڕانی :د .محه‌ممه‌د که‌مال بابه‌ت :فه‌لسه‌فی مۆنتاژی کۆمپیوته‌ر :سه‌یران عه‌بدولره‌حمان تیراژ 1000 :دان ه نرخ 1000 :دينار ژماره‌ی سپاردن 1957 :ی 2009 ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی :یه‌که‌م ساڵی 2009 کوردستان -سلێمانی www.serdam.org
ی کتێبه‌وه
[email protected] : بۆ په‌یوه‌ندیکردن ب ه زنجیره
مافی ل ه چاپدانه‌وه‌ی بۆ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م پارێزراوه. سه‌رچاوه/
Aristotle, “Categories”, translated by J. L. Ackrill, in The Complete Works of Aristotle, vol. 1, the revised Oxford translation, Jonathan .Barnes (ed.), Princeton : Princeton University Press, 1995
ئه‌ریستۆ
کاتیگۆرییه‌کان وه‌رگێڕانی لهئینگلییزیهوه
د .محه‌ممه‌د که‌مال
سلێمانی 2009
زنجیره‌ی کتێبی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م کتێبی سه‌رده‌م ژماره ()527
سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی زنجیره
ئازاد به‌رزنجی
کاتیگۆرییه‌کان /
5
پێشه‌کی کاتیگۆرییه‌کان ناوی پهﺮتووکێکی ئه‌رستۆیه ،که ئه‌م بیریاره ل ه ته‌مه‌نی الوێتیدا ،ئه‌و کاته‌ی ل ه ئه‌کادیمیای ئه‌فالتون خوێندﮑﺎﺮﺒووە، نوسیویه‌تی .هه‌رچه‌نده ب ه قه‌واره بچوکه ،به‌اڵم یه‌کێکه ل ه شاکاره فه‌لسه‌فییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی ب ه لۆجیک و ئۆنتۆلۆجییهوهههیه .ئه‌م کاتیگۆرییان ه ته‌نیا چه‌مکێکی ڕووت نین و ئه‌ریستۆش له‌م نوسراوه‌یدا ل ه کێشه‌یه‌کی زمانه‌وانی نادوێت، به‌ڵکو له‌و باوه‌ڕه‌دای ه کاتیگۆرییه‌کان الیه‌نه‌کانی بوون ده‌رده‌خه‌ن. هه‌ر یه‌کێک ل ه ئه‌وان ئاماژه بۆ به‌شێکی بوون ده‌کات ،ک ه به بێ ئه‌وان ئێمه ناتوانین له واتای بوون تێبگه‌ین . (کاتیگۆری) وشه‌یه‌کی یۆنانییه ،واتای تاوانبارکردنی که‌سێک ده‌به‌خشێت؛ که‌سێک له‌به‌رده‌م ئه‌وانی دیکه‌دا تاوانباربکرێت. ئه‌ریستۆش بۆ مه‌به‌ستێکی فه‌لسه‌فی جیاواز به‌کاریهێناوه .ل ه فه‌لسه‌فه‌دا کاتیگۆری ئه‌و چه‌مک ه ههمهکییهیه ،ک ه الیه‌نێکی بوون ئاشکرا ده‌کات .ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ،له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی کاتیگۆرییه‌کدا په‌نج ه بۆ الیه‌نێکی بوون درێژده‌که‌ین ،تاوانباری ناکه‌ین ،به‌ڵکو ڕاستییه‌که‌ی ده‌رده‌خه‌ین .بۆ نموونه ،ک ه ده‌ڵێین (گۆچان خواره) ئاماژه بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و بوون ه ده‌که‌ین ،ک ه گۆچانه. لێره‌دا گۆچان و خهسڵهتهکهشی کاتیگۆرین .
ئه‌ریستۆ /
6
ئه‌گه‌ر دروست بێت ،ئه‌ریستۆ ئه‌م په‌رتووکه‌ی ئه‌و کات ه نوسیبێت، ک ه الی ئه‌فالتون خوێندویه‌تی ،ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێت ،ک ه ل ه ته‌مه‌نی الوێتییهوه ،نه‌ک پاش مردنی ئه‌فالتون ،جیاوازی نێوان بۆچوون ه فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌ریستۆ و ئه‌فالتونی مامۆستای سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها هاوڕانه‌بوونی له‌گه‌ڵ (پارمه‌نیدس) له‌سه‌ر گۆڕان لێره‌وه ده‌ستیپێکردوه .ئه‌فالتون له‌و باوه‌ڕه‌دای ه چه‌مک ه هه‌مه‌کییه‌کانی، وه‌کو جوانی و چاکه و مرۆڤ و دره‌خت و ئه‌سپ و هتد، بوونێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌رز و جیاوازیان هه‌یه .ئه‌م چه‌مکان ه فۆرم (ئایدیا)ی هه‌مه‌کی و له ئه‌ستو به‌ده‌رن و ل ه جیهانی ژوور ئه‌م جیهانه ئهستوییهی ئێمه‌وه دانراون .بوونیان له‌نێو ئه‌و جیهان ه به‌رزه‌دا پێویستی ب ه جیهانی ئێم ه و بابه‌ت ه هه‌نده‌کییه‌کان نیه .ئه‌م فۆرمانه‌ی ئێمه‌ش ،ته‌نانه‌ت به‌بوونی ئێمه‌شه‌وه ،ک ه له‌م جیهانه‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه (کۆپی) یان لێوه‌رگیراوی ئه‌و فۆرم ه هه‌مه‌کییانه‌ی جیهان ه بهرزهکهن .ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه‌دا هه‌ی ه شتێکی ی هه‌مه‌کییه له‌نێو ل ه ڕاستی به‌ده‌ر و ناته‌واوه چونک ه ڕاستی فۆرم جیهانی به‌رزدا دانراوه .هه‌روه‌ها هه‌موو شتێک ،له‌خوار بوونی ئه‌و فۆرمانه‌وه ،ک ه لێوه‌رگیراوی ئه‌وان ه ناته‌واوه .ئێم ه شتێکی جوان ده‌دۆزینه‌وه ،به‌اڵم هاوکات نابێت ل ه بیرمان بچێت ،ک ه له‌وه‌ش جوانتر و له هه‌موو شت ه جوانه‌کانیش جوانترین شت هه‌یه ،ک ه فۆرمی جوانیی ه و ل ه جیهانی به‌رزدایه .جوانییه‌که ب ه بێ گۆڕان، ب ه بێ ئه‌وه‌ی بۆ که‌سێک جوان بێت و له‌چاوی که‌سێکی دیکه‌شدا ناشرین .جوانییه‌کی هه‌میشه نه‌گۆڕ و ڕه‌هایه . من له‌و باوه‌ڕه‌دام ناکۆکی ئه‌ریستۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوون ه مێتافیزیکییه‌ی ئهفالتوندا له‌سه‌ر بوونی جوانی ڕه‌ها یان چاکه‌ی ڕه‌ها نیه .ئه‌گه‌ر
کاتیگۆرییه‌کان /
7
ب ه وردی بڕوانین ه سیسته‌می مێتافیزیکی ئه‌ریستۆ ده‌بینین ئه‌ویش باوه‌ڕی ب ه بوونێک هه‌ی ه نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی بێت یان فۆرمێکی ڕووت و کرده‌کی بێت .ناکۆکییه‌ک ه له‌سه‌ر بوونی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازی فۆرم ه هه‌مه‌کییه‌کان ه ل ه بابه‌ت ه ههندهکییهکانهوه .بۆ ئه‌فالتون جوانی به بێ شتێکی جوان و ڕه‌نگی سور به بێ بابه‌تێکی سور هه‌یه .جوانی و ڕه‌نگی سور زه‌مینه‌ی ئۆنتۆلۆجی خۆیان هه‌ی ه و ئه‌وان شتێکی جوان یان بابه‌تێکی سور ده‌هێننه‌کایه‌وه .ئه‌فالتون له دایه‌لۆگی کۆمار و فیدۆدا باسی ئه‌م په‌یوه‌ندیی ه هۆیهکییهی نێوان فۆرمه‌کان و بابه‌ت ه هه‌نده‌کییه‌کان کردوه .به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ره‌ی کردوه ،ک ه به بێ جوانی یان ڕه‌نگی سور ،شتێکی جوان و بابه‌تێکی سور نادۆزینه‌وه .ئه‌ریستۆ ب ه پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌م کێشه‌ی ه ده‌چێت .له‌و باوه‌ڕه‌دای ه ب ه بێ شتێکی جوان و بابه‌تێکی سور جوانی و ڕه‌نگی سور نین .بۆ ئه‌وه‌ی جوانی یان ڕه‌نگی سور ببینن ،پێویست ه به‌دوای شتێکی جوان و بابه‌تێکی سوردا بگه‌ڕێین. ئێم ه ل ه ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ماندا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌ین شتی جوان و بابه‌تی سوره ،نه‌ک جوانی و ڕه‌نگی سور .ئه‌گه‌ر بمه‌وێت جوانی یان ڕه‌نگی سور نیشانی که‌سێک بده‌م په‌نج ه بۆ شتێکی جوان یان بابه‌تێکی سور ڕاده‌کێشم .ئه‌مه‌ش ڕه‌تدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی ئه‌فالتونه ،ک ه چه‌مکی هه‌مه‌کی له‌بابه‌ت ه هه‌نده‌کییه‌کان جیاده‌کاته‌وه و بوونێکی سه‌ربه‌خۆی به‌رزیان ده‌داتێ و هاوکات ڕه‌تدانه‌وه‌ی بوونی جیهانی به‌رزی ئه‌م فۆرمان ه یه .پارمه‌نیدس ڕاسته‌قینه‌ی به(بوون) داناوه و باوه‌ڕی به(نه‌بوون)ﻨﻪﮑﺮﺪوە .ﺒﯚ ﺌﻪﻢ ﺒﯿﺮﯿﺎﺮە بوون هه‌یه و نه‌بوون نیه .ئه‌مه‌ش پارمهنیدسی گه‌یانده ئه‌و ئاکامه‌ی(گۆڕان) ڕهتبداتهوه .گۆڕان ل ه دوو حاڵه‌تدا ڕووده‌دات ،گۆڕانێک ل ه بوونه‌وه بۆ نه‌بوون ،هه‌روه‌ها ل ه نه‌بوونه‌وه بۆ بوون .ئه‌گه‌ر نه‌بوون نه‌بێت
ئه‌ریستۆ /
8
و ئه‌وه‌ی هه‌ی ه بوون بێت ،چۆن باسی گۆڕان بکه‌ین چونک ه گۆڕان له بوونه‌وه بۆ بوون ،وه‌کو گۆڕان ل ه ڕه‌نگی سوره‌وه بۆ سور بێ واتایه .بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ی پارمه‌نیدس ،که له چه‌ند دێرێکی شیعریدا ده‌ربڕاوه ،کاریکردۆت ه سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌فالتون .له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌فالتون فۆرم ه هه‌مه‌کییه‌کانی نێو جیهانی به‌رز بهنهگۆڕ داده‌نێت .هه‌ر شتێک پڕ و ته‌واوبێت ،له‌وه زۆرتر گۆڕان به‌خۆوه ناگرێت .گۆڕان به‌سه‌ر جوانی ڕه‌هادا نایه‌ت .ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ شتێک ه که‌م جوان ه و ده‌یه‌وێت جوانتر بێت .ئه‌ریستۆ نکۆڵی ل ه ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕان ناکات .له‌و باوه‌ڕه‌دای ه گۆڕان به‌سه‌ر سێ کاتیگۆری بووندا دێت .بۆ نموون ه گۆڕانکاری ل ه چۆنیه‌تی و چه‌نده‌کی و هه‌روه‌ها شوێندا هه‌یه .ئێم ه ده‌زانین سوکرات فه‌یله‌سوفه ،هه‌مان کات ئه‌و ده‌توانێت واز لهفهلسهف ه بهێنێت و ببێت ب ه دارتاش .ئه‌م ه گۆڕانکاریی ه ل ه چۆنیه‌تی سوکراتدا .هه‌روه‌ها ب ه هه‌مان شێوه چه‌نده‌کی سوکرات و بوونی له‌نێو شوێندا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت .به‌اڵم سوکرات خۆی ،ک ه جه‌وهه‌ره گۆڕانی تێدا ڕوونادات .سوکرات له‌وه که‌متر یان زۆرتر نابێت بهسوکرات .هۆی نه‌گۆڕانی جه‌وهه‌ریش له‌دواییدا ڕوونده‌که‌مه‌وه . ده‌بینین له‌م قۆناغه‌وه ،له سه‌رده‌می ئه‌کادیمیاوه (مه‌به‌ستم ئه‌کادیمیای ئه‌فالتونه)ئه‌ریستۆ ڕێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاوازی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ خۆی دۆزیوه‌ته‌وه و له‌گه دوو بلیمه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانییدا(پارمه‌نیدس و ئه‌فالتون) ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت .لێره‌وه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی فێرگه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌ریستۆ ده‌رده‌که‌وێت . ئه‌ریستۆ (ده) کاتیگۆری له‌م نوسراوه‌دا باسکردوه .له نوسراوه‌کانی دیکه‌شدا ،وه‌کو مێتافیزیک (به‌تایبه‌تی ل ه به‌شی(کاپا) دا ،ئاماژه‌ی
کاتیگۆرییه‌کان /
9
بۆ کردوون .ل ه سه‌ره‌تای ئه‌م نوسراوه‌دا(کاتیگۆرییه‌کان) باسی ئه‌و شتان ه کراوه ،ک ه هاوده‌نگ و هاوواتا و هاوسه‌رچاوه‌ن .ئه‌و شتانه‌ی ناوێکی هاوبه‌شیان هه‌ی ه و ل ه پێناسه‌دا جیاوازن هاوده‌نگن .بۆ نموون ه وشه‌ی (په‌ڵه) ب ه دوو شتی جیاواز ده‌وترێت .په‌ڵ ه بارانی تێر ده‌خڵ و(له‌که) ش ه به‌سه‌ر شتێکه‌وه( .گۆڤان) گۆڕه‌پانی یاریکردن و گهواهیشه(،خێو) واتای خاوه‌ن و جنۆکه‌ش ده‌به‌خشێت .ئه‌م شتانه به ناو هاوبه‌شن ،به‌اڵم له پێناسه‌دا جیاوازن . ناتوانین په‌ڵه‌ی باران و په‌ڵه‌ی سه‌ر جل به‌یه‌ک پێناس ه واتاکانیان ڕوونبکه‌ینه‌وه .ئه‌و شتانه‌ی ناویان هاوبه‌ش ه و یه‌ک پێنناسهشیان بۆ ده‌کرێت هاوواتان .چۆلهک ه و مراوی باڵنده‌ن .لێره‌دا(باڵنده) ناوی هاوبه‌ش ه بۆ هه‌ردووکیان و ل ه پێناسهکردنیشدا یه‌ک واتایان هه‌ی ه و به باڵنده داده‌نرێن .هه‌ندێک ل ه شته‌کان ناوه‌کانیان ل ه سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه هاتوه ،به‌اڵم کۆتاییه‌که‌یان جیاوازه ب ه هاوسهرچاوه داده‌نرێن .بۆ نموون ه نان و نان که‌ر ،شاخ و شاخه‌وان یان نوسین و نوسه‌ر .پاش ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی ه ئه‌ریستۆ باسی ئه‌و شتان ه ده‌کات، ک ه به ته‌نیا ب ه بێ به‌ستنه‌وه‌یان به شته‌کانی دیکه‌وه ڕاده‌وه‌ستن و له ڕێگه‌یانه‌وه ڕۆشنایی ده‌خه‌ین ه سه‌ر بوون .ئه‌م شتان ه به کاتیگۆرییه‌کان داده‌نێت . هه‌ندێک له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌ریستۆ ڕوونینهکردۆتهوه چۆن کاتیگۆرییه‌کانی دۆزیوه‌ته‌وه؛ به‌اڵم ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ئه‌و کاتیگۆرییان ه ب ه وردی بده‌ین ،ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ریستۆ ب ه ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هۆشه‌کی و ئیندهکشنهوه کاتیگۆرییه‌کانی دۆزیوه‌ته‌وه و ل ه شت ه ههندهکییهکانهوه بۆ چه‌مک ه هه‌مه‌کییه‌کان چووه .لێمان ده‌پرسن،
ئه‌ریستۆ /
10
ئه‌و شت ه چۆنه؟ لهوهاڵمدا ده‌ڵێین شتێکی سوره .ئایا سور چیه؟ سور ڕه‌نگه .ئایا ڕه‌نگ چیه؟ ڕه‌نگ چۆنیه‌تییه .لێره‌دا ڕاده‌وه‌ستین و شتێکی هه‌مه‌کیتر نادۆزینه‌وه و چۆنیه‌تی به‌و کاتیگۆریی ه داده‌نێین ،ک ه الیه‌نێکی بوونمان بۆ ده‌رده‌خات .ده‌توانین به هامان ڕێگ ه کاتیگۆرییه‌کانی دیکه‌ش بدۆزینه‌وه .وه‌کو باسم کرد، ئه‌ریستۆ(ده) کاتیگۆری ڕیزکردوه .کاتیگۆرییهکانیش ئه‌مانه‌ن: جه‌وهه‌ر ،چۆنیه‌تی ،چه‌نده‌کی ،په‌یوه‌ندی ،دۆخ ،حاڵه‌ت ،کات، شوێن ،کارتێکردن ،کارتێکراو . جه‌وهه‌ر له‌نێو هه‌موویاندا ئه‌و کاتیگۆرییهیه ،ک ه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانی تیادا ڕوونادات و هه‌مان کات نابێت ب ه بار بۆ کاتیگۆرییه‌کانی دیکه .به‌اڵم هه‌موو کاتیگۆرییه‌کان بارن بۆ جه‌وهه‌ر و جه‌وهه‌ر ده‌بێت بهبارههڵگری هه‌موویان .جه‌وهه‌ریش نه‌گۆره چونک ه الیه‌نی پێچه‌وانه‌ی نیه .شتێک ده‌گۆڕێت ،ک ه الیه‌نی پێچه‌وان ه و دژی هه‌بێت ،به‌اڵم جه‌وهه‌ر ن ه پێچه‌وان ه نه دژی هه‌یه .هه‌روه‌ها دوو جۆر جه‌وهه‌ریش هه‌ن : جه‌وهه‌ری یه‌که‌م ،ک ه بوونی تاکه‌کانه ،وه‌کو سوکرات .جه‌وهه‌ری دووه‌م .ک ه جۆری بچوکه ،بۆ نموون ه (فه‌یله‌سوف) جۆری بچوکه، ک ه هه‌موو فه‌یله‌سوفه‌کان تیایدا کۆده‌بنه‌وه .له‌مه‌ش جۆری گه‌وره‌تر هه‌یه(مرۆڤ) ،ک ه له‌نێویدا فه‌یله‌سوف و نافهیلهسوف کۆده‌بنه‌وه، له‌مه‌ش گه‌وره‌تر جۆری ئاژه‌ڵه ،ک ه هه‌موو مرۆڤێک و ئاژه‌ڵێک تیایدا کۆده‌بنه‌وه . . به دیدی ئه‌ریستۆ جۆری بچوک جه‌وهه‌ره ،چونکه ئه‌م جۆره ل ه جه‌وهه‌ری یه‌که‌مه‌وه یان تاکه‌کانه‌وه نزیکتره .ئێم ه باشتر ل ه واتای
کاتیگۆرییه‌کان /
11
ده‌سته‌واژه یان پێناسه‌که‌مان تێده‌گه‌ین ،ئه‌گه‌ر جۆرێکی بچوک له‌گه‌ڵ تاکێکدا دابنێین و بڵێین(سوکرات فه‌یله‌سوفه ).نه‌ک(سوکرات ئاژه‌ڵه( ).فه‌یله‌سوف) جۆری بچوک و (ئاژه‌ڵ) جۆری گه‌وره‌یه. جه‌وهه‌ر نه‌گۆڕه .سوکرات ،وه‌کو جه‌وهه‌ر له‌وه زۆرتر نابێت به مرۆڤ .به‌اڵم گۆڕانکاری ل ه سێ کاتیگۆرییدا بۆ جه‌وهه‌ر ڕووده‌دات. ئه‌و کاتیگۆرییانه‌ی گۆڕانیان به‌س هردا دێت ،چۆنیه‌تی و چه‌نده‌کی و شوێنه .سوکرات ده‌بێت به دارتاش ،وه‌زنی که‌م و زۆر ده‌بێت، به‌یانیان ل ه ماڵه‌وه ده‌رده‌چێت و به پێ بۆ ناو بازاڕ ده‌ڕوات. ئه‌مان ه سێ جۆر گۆڕانن له بووندا ڕووده‌ده‌ن .له په‌رتووکی مێتافیزیکدا ،ئه‌ریستۆ ل ه جۆرێکی دیکه‌ی گۆڕان ده‌دوێت ،ک ه په‌یوه‌ندی ب ه پێکهێنان و تێکشکانه‌وه هه‌یه .به‌شێک یان هه‌مووی شتێک له‌ناوده‌چێت و پێکدێت .ئه‌م ه ته‌نیا گۆڕانێک ه ب ه تایبه‌تی ل ه حاڵه‌تی پێکهێنان یان له‌ناوچوونی تاکێکدا ب ه ته‌واوی گۆڕان به‌سه‌ر جهوههرهکدا ده‌هێنێت ،ئه‌گینا بۆ ئه‌ریستۆ جه‌وهه‌ر نه‌گۆڕه و وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه . محه‌مه‌د که‌مال زانکۆی مالبۆرن 2009
کاتیگۆرییه‌کان /
13
.1ئه‌و شتانه‌ی ته‌نیا ناویان هاوبه‌ش ه و ل ه پێناسه‌دا جیاوازن به(هاوده‌نگ) ناوزه‌د ده‌کرێن .بۆ نموونه ،مرۆڤ و ئه‌و مرۆڤه‌ی له وێنهﮑﻪدایه ،هه‌ردووکیان ئاژه‌ڵن و ناوێکی هاوبه‌شیان هه‌یه ،به‌اڵم ل ه پێناسه‌دا جیاوازان :ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت باسی بوونی ئاژه‌ڵ بکات بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو شته پێناسێکی جیاواز داده‌نێت. ئه‌و شتانه‌ی ناوێکی هاوبه‌شیان هه‌ی ه و یه‌ک پێناسه‌شیان بۆ داده‌نرێت به(هاوواتا) ناوزه‌د ده‌کرێن .که‌وابوو ،بۆ نموونه ،مرۆڤ و گا ئاژه‌ڵن. به هه‌ردووکیان ده‌وترێت ئاژه‌ڵ و پێناسه‌کردنیشیان جیاواز نیه .ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت باسی بوونی هه‌ر یه‌کێک له‌و دووان ه بکات یه‌ک پێناسه‌یان بۆ داده‌نێت. ئه‌و شتانه‌ی ناوه‌کانیان له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه هاتووه ،به‌اڵم کۆتاییه‌کانیان جیاوازه به(هاوسهرچاوه) ناوزه‌د ده‌کرێن ،بۆنموونه، وشه‌ی ڕێزمانناس لهڕێزمانهوه و ئازا لهئازایهتییهوه وه‌رگیراوه . .2ئه‌و شتانه‌ی باسمانکردن هه‌ندێکیان پێکه‌وه و ئه‌وانی دیکه‌یان پێکه‌وه نین .نموونه‌ی ئه‌و شتانه‌ی پێکه‌وه‌ن ئه‌مانه‌ن :مرۆڤ ڕاده‌کات ،مرۆڤ ده‌یباته‌وه .ئه‌وانه‌ی پێکه‌وه نین ،له‌م نموونانه‌دا، وه‌کو ،مرۆڤ و گا ،ڕاده‌کات و ده‌یباته‌وه ده‌رده‌که‌ون . هه‌ندێک له شته‌کان هه‌ن( ،ا) پێیان ده‌وترێت ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮ ( )subjectبه‌اڵم خۆیان له‌نێو هیچ ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮێکدا نین .بۆ نموونه،
ئه‌ریستۆ /
14
مرۆڤ ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮه( .ب) هه‌ندێک له شته‌کان له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮﺪان و خۆیان ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮ نین(.مه‌به‌ستم له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮ له‌وه‌یه ،ک ه له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮدایه ،نه‌ک وه‌کو به‌شێکی ،هاوکات به بێ ئه‌و شته‌ی لهناویدای ه ناتوانێت هه‌بێت) .بۆ نموونه ،زانیاری ل ه باره‌ی ڕێزمانه‌وه له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮەکهدایه ،ک ه ده‌روونه ،به‌اڵم ئه‌و زانیارییه ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮی پێناوترێت .هه‌روه‌ها ڕه‌نگی سپی له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮﺪاﯿﻪ ،وه‌کو له‌ش (چونک ه هه‌موو ڕه‌نگه‌کان له‌نێو له‌شدان) .به‌اڵم ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮیان پێناوترێت . (س) هه‌ندێکیان ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮیان پێده‌وترێت و له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮﮑﯽ ﺪﯿﮑﻪشدان بۆ نموونه ،زانین له‌نێو ده‌رووندایه ،وه‌کو زانینی ڕێزمانیش به ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮ داده‌نرێت( .د) هه‌ندێک شت ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮ نین و له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮیشدا نادۆزرێنه‌وه ،بۆ نموون ه تاک ه که‌س ،یان تاکهئهسپێک. ئه‌و شتانه‌ی تاکن و به‌ژماره‌ش یه‌کن ،به‌بێ جیاکاری ،ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮیان پێناوترێت .به‌اڵم بۆ هه‌ندێ که‌سیش هیچ ڕێگرێک نی ه تاکو ئه‌م شتان ه له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮدا دابنێن .زانینی-ڕێزمانی له‌نێو ﺒﺎﺮھﻪﮔﺮدایه . .3هه‌رشتێک ببێت ب ه بار بۆ بارهه‌ڵگرێک[بکه‌رێک] ،ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت باره‌ک ه ده‌گوترێت ،بۆ بارهه‌ڵگره که‌شه .بۆ نموونه ،مرۆڤ ده‌بێت به بار بۆ بارهه‌ڵگری تاک ه که‌س ،هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵیش ده‌بێت به‌بار بۆ تاکه‌که‌س چونکه تاکه که‌س مرۆڤ ه و ئاژه‌ڵیشه. جیاوازی له جۆره‌کاندا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت جۆرێک ده‌که‌وێت ه ژێر ده‌سته‌اڵتی جۆرێکی دیکه‌وه ،ته‌نیا جیاوازییان ده‌رده‌خات .بۆ نموونه ،ئاژه‌ڵ و زانین :پادار ،باڵدار ،زینده‌وه‌ری نێو ئاو ،دوو پا، جیاوازن ،به‌اڵم جیاوازی له زانیندا ﻨﯿﻪ؛ زانینێک له‌وی دیکه‌وه به
کاتیگۆرییه‌کان /
15
دوو پا جیا نابێته‌وه .هه‌مان کات هیچ شتێک نابێت ب ه ڕێگر له ئاستی جۆرێک جۆریکی دیک ه بخات ه ژێر دهستهاڵتییهوه ،ک ه هه‌مان جیاوازییان هه‌یه .هه‌موو جۆرێکی گه‌وره باره بۆ جۆرێکی بچوک. له‌م ڕووه‌وه جیاوازییه‌کان له‌نێو جۆرهﮑﺎﻨﺪا ،ک ه به‌بار داده‌نرێت بۆ بارههڵگرهک ه [بکه‌ره‌که]ش جیاوازییه . .4ئه‌و شتانه‌ی پێکه‌وه‌نین ،هه‌ر یه‌کێک له‌ئه‌وان جه‌وهه‌ر ،چه‌نده‌کی، چۆنیه‌تی ،په‌یوه‌ندی ،شوێن ،کات ،دۆخ ،کردار یان کارتێکردنه. به کورتیه‌که‌ی ،نموونه‌ی جه‌وهه‌ر مرۆڤ و ئه‌سپه؛ چه‌نده‌کی چوار پا یان پێچ پایه؛ چۆنیه‌تی سپی یان ڕێزمانییه؛ په‌یوه‌ندی دووانه‌یه ،نیوه ،گه‌وره‌تره؛ شوێن ل ه لیکیۆمهیان له‌نێو بازاڕه؛ کات دوێنی یان پار ،دۆخ درێژبووه ،دانیشتوه؛ کردار پێاڵولهپێ ده‌کات یان چه‌ک هه‌ڵده‌گرێ؛ کارتێكراویش ،وه‌کو بڕاوه یان سوتاوه. هیچ له‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه ڕیزمان کردن به ته‌نیا و ب ه بێ شتێکی دیکه ﻨﯿﻪ .له‌گه‌ڵ پێکه‌وه دانانی ئه‌وان ه سه‌لماندنیش دروستده‌که‌ین. سه‌لماندنیش ڕاست یان ناڕاسته؛ به‌اڵم ئه‌و شتانه‌ی ته‌نیان و له‌گه‌ڵ شتێکی دیکه‌دا پێکه‌وه دانانرێن ،ڕاست یان ناڕاست نین (بۆ نموونه، مرۆڤ ،سپی ،ڕاده‌کات ،ده‌یباته‌وه). ( .5جه‌وهه‌ر) به‌و شت ه ده‌وترێت ل ه بنه‌ڕه‌تدا و به گشتی بۆ بارهه‌ڵگر دانانرێت و له‌نێو بارههڵگریشدا نیه ،بۆ نموون ه تاک ه که‌س یان تاک ه ئه‌سپێک جه‌وهه‌ره .ئه‌و جۆرانه‌ی ئه‌م جهوههرانهیان تێدای ه پێیان ده‌وترێت جه‌وهه‌ری دووه‌م .ئه‌مان ه جۆری گه‌وره‌تریش ده‌گرنه‌وه 1 .
- 1جۆری گه‌وره‌م بۆ Genusو جۆری بچوکم بۆ Speciesداناوه .بۆ نموونه ئاژه‌ڵ له به‌رانبه‌ر مروڤ جۆرێکی ﮔﻪوﺮەﯿﻪ و جۆرێکی بچوک(مروڤ) له‌نێو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت(.وه‌رگێڕ)
ئه‌ریستۆ /
16
مرۆڤه تاکه‌کان سه‌ر ب ه جۆری مرۆڤن .ئاژه‌ڵیش ده‌بێت ب ه جۆری گه‌وره بۆ مرۆڤ .مرۆڤ و ئاژه‌ڵ جه‌وهه‌ری دووه‌من . به گوێره‌ی باسه‌که‌ی پێشتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی له باره‌ی بارهه‌ڵگره‌وه ده‌وترێت ناوه‌که‌ی و پێناسه‌که‌شی ده‌بن ب ه بار بۆی. بۆ نموونه ،مرۆڤ باره بۆ تاکه‌که‌س .ناوی(مرۆڤ) و پێناسه‌که‌شی بۆ ئه‌م تاکه که‌س ه داده‌نرێت .ئه‌و شتانه‌ی له‌نێو بارههڵگردان، زۆربه‌ی کات ناو و پێناسه‌یان بۆ بارههڵگرەک ه دانانرێن .به‌اڵم هه‌ندێک جار هیچ شتێک ڕێگه‌مان لێناگرێت . ئه‌م کاره‌بکه‌ین .هه‌مان کات مه‌حاڵ ه پێناسه‌که‌ی بکه‌ین به بار بۆ بارهه‌ڵگره‌که .ڕه‌نگی سپی ،ک ه ل ه بابه‌تێکی سپیدایه باره بۆ بارههڵگرهک ه و ده‌ڵێین ئه‌و بابه‌ت ه سپییه. به‌اڵم پێناسه‌ی ڕه‌نگی سپی هه‌رگیز نابێت ب ه بار بۆ سپییه‌که. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ب ه جه‌وهه‌ری یه‌که‌مییان داده‌نێین بارهه‌ڵگرن یان له‌نێو بارهه‌ڵگره‌کاندا ده‌رده‌که‌ون .ئه‌مه‌ش له‌و نموونه‌یه‌دا باشتر ئاشکرا ده‌بێت ،که ﺌﻪﮔﻪﺮ ئاژه‌ڵ به بار بۆ هیچ مرۆڤێکی تاک دانه‌نرێت ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانین بیکه‌ین به‌بار بۆ بوونی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ،مادامه‌کی ڕه‌نگ بهلهشهوهی ه ئه‌وا ده‌بێت له‌نێو له‌شێکی تاکیشدا هه‌بێت؛ ئه‌گه‌ر ڕه‌نگ له‌نێو هیچ[بابه‌تێک] یان له‌شێکی تاکدا نه‌بێت هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه 2.که‌وابوو ،هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌جه‌وهه‌ری یه‌که‌مییان داده‌نێین بارهه‌ڵگرن یان له‌نێو بارهه‌ڵگردا هه‌ن .ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ری یه‌که‌م نه‌بێت بوونی هه‌موو شته‌کانی دیک ه - 2ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌ریستۆ دژی بۆچوونی ئه‌فالتونه .بۆ ئه‌فالتون فۆرم ه هه‌مه‌کییه‌کان به‌بێ بابه‌ته هه‌نده‌کییه‌کان ده‌توانن هه‌بن .بۆ نموون ه ڕه‌نگی هه‌مه‌کی سپی خاوه‌نی بوونی خۆیه‌تی و ل ه جیهانی به‌رزدا به‌بێ بابه‌ت ه سپییه هه‌نده‌کییه‌کان هه‌یه( .وه‌رگێڕ)
کاتیگۆرییه‌کان /
17
مه‌حاڵ ده‌بێت. له‌نێوان جه‌وهه‌ره دووه‌مه‌کاندا جۆری بچوک زۆرتر ل ه جۆری گه‌وره ب ه جه‌وهه‌ر داده‌نرێت ،چونک ه له‌جه‌وهه‌ری یه‌که‌مه‌وه نزیکه . 3
که‌سێک بیه‌وێت باسی جه‌وهه‌ری یه‌که‌م بکات ،باشتره و زانیاری زۆرتریش ب ه ئێم ه ده‌دات ئه‌گه‌ر جۆری بچوکی ئه‌و جه‌وهه‌ره ده‌ستنیشان بکات .باشتره بڵێین تاک ه که‌س مرۆڤ ه له‌وه‌ی به‌ئاژه‌ڵی ناوزه‌دی بکه‌ین(یه‌که‌میان له تاکه که‌سه‌وه نزیکتره و دووه‌میان شتێکی گشتییه)؛ زۆرتریش زانیاریمان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وه دره‌خت ه له‌وه‌ی به‌ڕووه‌ک پێناسی بکه‌ین .له‌سه‌ر و ئه‌مه‌وه، جه‌وهه‌ری یه‌که‌م هه‌میش ه بارهه‌ڵگره و هه‌موو شته‌کانی دیک ه ده‌بن به‌بار بۆ ئه‌و وه‌کو جه‌وهه‌ری یه‌که‌م بۆ شته‌کان و جۆری بچوکیش بۆ جۆری گه‌وره ڕاده‌وه‌ستن :جۆری بچوک ده‌بێت به بارهه‌ڵگری جۆری گه‌وره .له‌به‌ر ئه‌م ه جۆری بچوک زۆرتر له‌جۆری گه‌وره به جه‌وهه‌ر داده‌نرێت 4.به‌اڵم جۆره بچوکه‌کان ،ئه‌وانه‌ی گشتی نین، لهوهزۆرتر نابن ب ه جه‌وهه‌ر :ناگونجێت بڵێین تاکه مرۆڤه‌ک ه مرۆڤ ه یان تاک ه ئه‌سپه‌که ئه‌سپه .له‌نێو جه‌وهه‌ره یهکهمهکانیشدا هیچیان له‌وی دیکه‌یان زۆرتر جه‌وهه‌ر نیه .تاک ه که‌سێک ل ه تاک ه گایه‌ک زۆرتر ب ه جه‌وهه‌ر دانانرێت .ده‌گونجێت له‌دوای جه‌وهه‌ری یه‌که‌مه‌وه جۆری بچوک یان گه‌وره به‌جه‌وهه‌ری ﺪووەﻢ دابنێین چونک ه ئه‌وان ده‌بن به‌بار بۆ جه‌وهه‌ری یه‌که‌م و جهرههری یه‌که‌میش به‌رجه‌ست ه - 3مه‌به‌ستی ئه‌ریستۆ ئه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر بابه‌ت ه تاکه‌کان نه‌بن خه‌سڵه‌ت ه ههمهکییهکانیش نابن .ئێم ه ڕه‌نگی سپی له‌نێو شتێکی هه‌نده‌کی سپی‌دا ده‌دۆزینه‌وه( .وه‌رگێڕ) -4له ده‌سته‌واژه‌ی (مرۆڤ ئاژه‌ڵه) مرۆڤ جۆری بچوکه و ئاژه‌ڵیش جۆری گه‌وره .هه‌روه‌ها له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا(مرۆڤ) بارهه‌ڵگر یان بکه‌ره و(ئاژه‌ڵ) باره( .وه‌رگێڕ)
ئه‌ریستۆ /
18
ده‌که‌ن .ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت بزانێت تاکه که‌س چییه ،ئه‌وا ده‌بێت ئاماژه بۆ جۆری بچوک یان جۆری گه‌وره‌ی تاکه‌که‌س بکات. هه‌رچ شتێکی دیک ه باس بکات زانیارییه‌که‌مان ناداتێ .بۆ نموون ه ئه‌گه‌ر بڵێت (ئه‌و تاک ه که‌سه) ڕه‌نگی سپیی ه یان ڕاده‌کات یان هه‌ر شتێکی دیک ه له‌م بابه‌تانه بێت ،تاک ه که‌سه‌که‌مان پێناناسێنێت. له‌به‌ر ئه‌م ه ئه‌وان ه شیاوی ئه‌وه‌ن ب ه جه‌وهه‌ر دابنرێن .هه‌روه‌ها، جه‌وهه‌ری یه‌که‌م بارهه‌ڵگری هه‌موو شتێک ه ب ه بێ که‌م و کورتی و الدان به جه‌وهه‌ر ناوزه‌دی ده‌کهﯿﻦ .مادامه‌کی جه‌وهه‌ری یه‌که‌م به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێک ڕاده‌وهﺴﺘﺖ و[ده‌بێت به بارهه‌ڵگر] ئه‌وا جۆری بچوک و گه‌وره‌ش به‌رانبه‌ر شته‌کانی دیک ه ڕاده‌وه‌ستن و ده‌بن به بار بۆیان .ئه‌گه‌ر تۆ ب ه تاکه که‌سێک بڵێیت ڕیزمانناس ئه‌وا مرۆڤ و ئاژه‌ڵیش بهڕێزمانناس داده‌نێیت. خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یه ،ک ه له‌نێو بارهه‌ڵگردا نیه .جه‌وهه‌ری یه‌که‌م بۆ بارهه‌ڵگر دانانرێت و له‌نێویشیدا نیه .هه‌روه‌ها ئاشکرای ه جه‌وهه‌ری دووه‌میش له‌نێو بارهه‌ڵگردا نیه .مرۆڤ ده‌کرێت ب ه بار بۆ تاکه که‌س ،به‌اڵم له‌نێو تاک ه که‌سدا نیه .به هه‌مان شێوه، ئاژه‌ڵ ده‌بێت ب ه بار بۆ تاکه که‌س ،به‌اڵم له‌نێو تاک ه که‌سدا نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ،هه‌رچه‌نده هیچ ڕێگرێک نیه ،تاکو ئه‌وه‌ی له‌نێو بارههڵگرهکهدای ه بکرێت به‌بار بۆی هێشتا مه‌حاڵ ه پێناسه‌کردن ب ه بار دابنرێت .به‌اڵم پێناسه‌کردنی ناوڕۆکی دووه‌م و ناو ده‌بن ب ه بار. تۆ ده‌توانیت پێناسه‌ی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ بۆ تاک ه که‌سێک بکه‌یت به بار .به‌اڵم هێشتا هیچ جه‌وهه‌رێک له‌نێو بارهه‌ڵگردا نیه .ئه‌وه ته‌نیا خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ر نی ه چونک ه جیاوازیش ناکه‌وێت ه نێو بارهه‌ڵگره‌وه. ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ ب ه دووپا پێناسدهکهین ،ئه‌م باره[جیاوازییه]
کاتیگۆرییه‌کان /
19
له‌نێویدا نیه؛ ن ه پا و ن ه دووپا له‌نێو بارهه‌ڵگر(مرۆڤ)دایه .هه‌روه‌ها پێناسه‌کردنی جیاوازی بۆ ئه‌و شته‌ی جیاوازه و باسیکراوه ده‌بێت به‌بار .بۆ نموونه ،ئه‌گه‌ر مرۆڤ بهپادار بناسرێت پیناسه‌ی(پادار) بۆ مرۆڤیش داده‌نرێت چونک ه مرۆڤ پاداره . نابێت له‌وه‌ش بترسین ،ک ه به‌شه‌کانی جه‌وهه‌ر له‌نێو بارهه‌ڵگرێکدا به جه‌وهه‌ر دانه‌نێین .ئێم ه له باسکردنهکهمان له‌و شتانه‌ی له‌نێو بارههڵگردان مه‌به‌ستمان له‌به‌شه‌کانی نه‌بوو . ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یان ه هاوواتابن باره‌کانیان جه‌هه‌ر و جیاوازی ب ه تاکه‌وه یان به جۆری بچوکه‌وه گرێدراون( .جه‌وهه‌ری یه‌که‌م نابێت به بار و له جه‌وهه‌ری دووه‌میشدا جۆری بچوک ده‌بێت ب ه بار بۆ تاکه‌کان و جۆری گه‌وره‌ش بۆ جۆری بچوک و تاکه‌کانیش). تاکه‌کان به ڕێگه‌ی جۆری بچوک و خه‌سڵه‌تی گشتی و جۆری بچوکیش ب ه ڕێگه‌ی جۆری گه‌وره‌وه پێناس ده‌کرێت .به هه‌مان شێوه ،تاکه‌کان و جۆری بچوک له پێناسهکردنیاندا پێویستیان ب ه جیاوازییه .ئه‌و شتانه‌ی هاو واتان ئه‌وانه‌ن ب ه ناو هه‌روه‌ها له پێناسه‌دا وه‌کو یه‌کن .له‌م ڕووه‌وه هه‌موو ئه‌وان ه ب ه جه‌وهه‌رن و جیاوازی هاوواتاییان هه‌یه .هه‌موو جه‌وهه‌رێک ئاماژه بۆ(ئه‌و) شت ه ده‌کات .جه‌وهه‌ری یه‌که‌م ،بێ مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ،ئاماژه بۆ (ئه‌و) شتهدهکات .ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری یه‌که‌م ده‌ریده‌خات تاک ه و به ژماره‌ش یه‌ک شته .هه‌رچه‌نده جه‌وهه‌ری دووه‌م ب ه گوێره‌ی ناوه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت -کاتێک باسی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ ده‌کرێت -ئاماژه بۆ (ئه‌و) شت ه بکات ،به‌اڵم ئاماژهکردنهکهی ڕاست نیه .ئه‌و ئاماژه بۆ جۆرێک خه‌سڵه‌ت ده‌کات .جه‌وهه‌ری یه‌که‌م یه‌ک شته ،به‌اڵم مرۆڤ
ئه‌ریستۆ /
20
یان ئاژه‌ڵ زۆر شتن .هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ خه‌سڵه‌تێکی ساده‌ی وه‌کو ڕه‌نگی سپیش ناکات .ڕه‌نگی سپی بێجگ ه ل ه خه‌سڵه‌ت هیچی دیک ه نیه .جۆری بچوک و گه‌وره ،ب ه پێچه‌وانه‌وه ،خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ر دیاریده‌که‌ن .یه‌کێک ل ه خه‌سڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یه، ک ه پێچه‌وانه‌ی نیه .ئایا ئه‌و شت ه چییه ،ک ه ده‌بێت ب ه پێچه‌وانه‌ی جه‌وهه‌ری یه‌که‌م؟ تاکه که‌س ،مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ هیچ شتێکیان ب ه پێچه‌وانه‌وه نیه .ئه‌م خه‌سڵه‌ت ه بێجگ ه ل ه جه‌وهه‌ر له زۆر شتی دیکه‌شدا ده‌دۆزرێته‌وه .بۆ نموونه ،چه‌نده‌کیش .هیچ شتێک پێچه‌وانه‌ی چوار پێ ،ده یان گه‌وره و بچوک نیه؛ چه‌نده‌کییه‌کی دیاریکراو له پێچه‌وانه به‌ده‌ره . واده‌رده‌که‌وێت ،ک ه جه‌وهه‌ر کهﻢ و زیاد ناکات .مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه، ک ه جه‌وهه‌رێک ل ه جه‌وهه‌رێکی دیک ه زۆرتر جه‌وهه‌ر نیه .به‌ڵکو ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی هه‌ی ه له‌وه زۆرتر یان که‌متر ب ه جه‌وهه‌ر نابێت .گریمان ئه‌و جه‌وهه‌ره مرۆڤه ،ئه‌وا ئه‌و مرۆڤ ه له‌وه زۆرتر یان که‌متر نابێت به مرۆڤ یان ل ه مرۆڤێکی دیکه‌ش زۆرتر مرۆڤ نیه؛ ڕه‌نگی زه‌رد له ڕه‌نگی زه‌ردی دیک ه زه‌ردتر نیه و شتێکی جوانیش ل ه شتێکی جوانی دیک ه جوانتر نیه .هه‌مان کات که‌می و زۆری له شتێکدا باسده‌کرێت .ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێستا زه‌رده له‌وانه‌ی ه ل ه جارانی زه‌ردتر بێت .ئه‌وه‌ی گه‌رم ه ل ه جارانی گه‌رمتره یان ساردتره .به‌اڵم به‌م شێوه‌ی ه باسی جه‌وهه‌ر ناکرێت .ئه‌و که‌سه‌ی ئێستا مرۆڤ ه له‌جاران زۆرتر مرۆڤ نیه .له‌به‌ر ئه‌م ه جه‌وهه‌ر که‌م و زۆر ناکات . وادیاره یه‌کێک له‌و الیه‌نانه‌ی جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یه ،ک ه هه‌رچه‌نده به‌ژماره یه‌که و وه‌کو خۆیه‌تی ،پێچه‌وان ه وه‌رده‌گرێت .له هیچ حاڵه‌تێکی
کاتیگۆرییه‌کان /
21
دیکه‌دا که‌س ناتوانێت پێچه‌وان ه به‌و شت ه بدات ،ک ه به‌ژماره یه‌ک ه و وه‌کو خۆیه‌تی .ئه‌و ڕه‌نگه‌ی یه‌ک جۆره و وه‌کو خۆیه‌تی ڕه‌ش و سپیش نیه .شتێک باش و خراپ نیه .به‌اڵم جه‌وهه‌ر ،ک ه به ژماره یه‌ک ه و ناگۆڕێت ده‌توانێت پێچه‌وان ه وه‌رگرێت .تاکه‌که‌سێک جارێک ڕه‌نگی زه‌رد و جارێکی دیکه‌ش ڕه‌ش داده‌گه‌ڕێ ،گه‌رم و ساردیشه ،یان که‌سێک چاک ه و خراپ ده‌بێت .هیچ شتێکی دیک ه ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی نیه .مه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ،ده‌سته‌واژه‌کان و باوه‌ڕ به‌م شێوهﺒﻦ .ده‌سته‌واژه ڕاست یان ناڕاسته .گریمان ده‌سته‌واژه‌ی(ئه‌و که‌س ه دانیشتوه) ڕاسته؛ به‌اڵم ئه‌و کاته‌ی ئه‌و که‌س ه هه‌ڵده‌سێت ده‌سته‌واژه‌ک ه ناڕاست ده‌رده‌چێت .باوه‌ڕیش به‌م شێوه‌یه‌یه .تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای ئه‌و که‌س ه دانیشتوه ،کاتێک هه‌ڵده‌سێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مان باوه‌ڕت هه‌بێت و نه‌یگۆڕی ناڕاست ده‌بێت .ب ه هه‌رحاڵ ،وه‌رگرتنی پێچه‌وانه‌کان ڕێگه‌ی جیاوازیان هه‌یه .جه‌وهه‌ره‌کان خۆیان گۆڕانه‌کان ده‌هێنن ه کایه‌وه و پێچه‌وانه‌کان وه‌رده‌گرن .ئه‌وه‌ی گه‌رم یان ساردبووه ،زه‌رد یان ڕه‌ش ،چاک یان خراپ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه . ل ه حاڵه‌ته‌کانی دیکه‌شدا ئه‌و شتان ه خۆیان گۆڕانه‌ک ه دروستده‌که‌ن. ده‌سته‌واژه و باوه‌ڕ هه‌میش ه نه‌گۆڕن .ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ و پێچه‌وان ه وه‌رده‌گرێت فاکتۆره‌که‌ی نێو داکه‌وته .ده‌سته‌واژه‌ی(ئه‌و که‌س ه دانیشتوه) گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت .گۆڕان ل ه حاڵه‌تی[که‌سه‌که‌دا] ده‌سته‌واژه‌که ده‌کات به‌ڕاست و ناڕاست . باوه‌ڕیش به‌م شیوه‌یه یه .هێشتا ئه‌م ه خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تمه‌ندی جه‌وهه‌ره؛ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌واژه و باوه‌ڕیش ناگۆڕێن و ته‌وانای وه‌رگرتنی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه .ل ه حاڵه‌تی ده‌سته‌واژه و باوه‌ڕدا گۆڕانه‌ک ه له شتێکی دیکه‌دا ڕوویداوه .ده‌سته‌واژه و باوه‌ڕ شتێکی
ئه‌ریستۆ /
22
نه‌گۆڕن .له‌م حاڵه‌ته‌شدا ،مادامه‌کی هیچ گۆڕانێکیان تێدا ڕوونادات پێچه‌وانه‌ش وه‌رناگرن. جه‌وهه‌ر ده‌توانێت پێچه‌وان ه وه‌رگرێت .جه‌وهه‌ر خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت یان ته‌ندروستی چاک ده‌بێت ،زه‌رد ده‌بێت یان ڕه‌ش داده‌گه‌ڕێت .که‌وابوو ،ئه‌وه‌ی پێچه‌وان ه وه‌رده‌گرێت ئه‌و جه‌وهه‌ره‌یه، ک ه وه‌کو خۆیه‌تی و به‌ژماره‌ش یه‌که .ئه‌مه‌ش کۆتایی به‌باسه‌که‌مان 5 له‌سه‌ر جه‌وهه‌ر ده‌هێنێت. ( .6چهندهکییهکان) پچڕ پچڕ و نابه‌رده‌وام و ئه‌وانی دیکه‌یان به‌رده‌وامن .هه‌ندێکیان له به‌شه‌کان پێکهاتون و په‌یوه‌ندییان ب ه یه‌کدییه‌وه هه‌یه .ئه‌وانی دیکه‌یان له‌به‌شه‌کان پێکنه‌هاتون . ئه‌وانه‌ی نابه‌رده‌وامن ژماره و زمانن؛ به‌رده‌وامه کانیش هێڵ و ڕووبه‌ر و ته‌ن ،له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا کات و شوێنن .به‌شه‌کانی ژماره سنورێکی هاوبه‌شیان نی ه تیایدا یه‌ک بگرن .ئه‌گه‌ر پێنج به‌شێک بێت ل ه ژماره (ده) ئه‌وا دوو ژماره‌ی(پێنج) له هیچ شوێنێکدا یه‌ک ناگرن و دوو ژماره‌ی له‌یه‌کدی دابڕاون .ته‌نانه‌ت ژماره سێ و حه‌وتیش به‌یه‌کدی ناگه‌ن .تۆ له‌هیچ شوێنێکدا سنورێکی هاوبه‌ش بۆ ژماره‌کان نادۆزیته‌وه. ژماره‌کان هه‌میش ه له یه‌کتر دابڕاون و پچڕاون .که‌وابوو ،ژماره چه‌نده‌کییه‌کی نابهردهوامه .زمانیش چه‌نده‌کییه‌کی نابهردهوامه. - 5ئه‌ریستۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای ه جه‌وهه‌ر نه‌گۆڕه چونکه پێچه‌وانه‌ی نیه ،به‌اڵم پێچه‌وانه وه‌رده‌گرێت(.وه‌رگێڕ).
کاتیگۆرییه‌کان /
23
(زمان چهندهکیی ه چونک ه به‌درێژی و کورتی بڕگه‌کان ده‌پێورێت؛ مه‌به‌ستم له‌زمان گوته‌یه) ،به‌شه‌کانی ل ه هیچ سنورێکی هاوبه‌شدا ناگه‌ن به‌یه‌کدی .سنورێکی هاوبه‌ش بۆ ب ه یه‌ک گه‌یشتنی بڕگه‌کان نیه .هه‌ر یه‌کێک ل ه بڕگه‌کان جیایه .هێڵیش [به پێچه‌وانه‌وه] چه‌نده‌کییه‌کی به‌رده‌وامه .دۆزینه‌وه‌ی سنورێکی هاوبه‌ش ،که‌تیایدا به‌شه‌کانی به یه‌کدی ده‌گه‌ن ئاسانه ،ک ه ب ه خاڵ داده‌نرێت .بۆ ڕووبه‌ریش سنوره‌ک ه هێڵه .ب ه هه‌مان شێوه ،بۆ ته‌ن هێڵ یان ڕووبه‌ره ،ک ه به‌شه‌کانی تیایدا ب ه یه‌کدی ده‌گه‌ن .کات و شوێنیش به‌م جۆره‌ن و له‌سنورێکی هاوبه‌شدا ب ه یه‌کدی ده‌گه‌ن .ئه‌و کاته‌ی له ئێستادای ه له هه‌ر دوو سه‌ره‌وه به ڕابردوو هه‌روه‌ها داهاتوه‌وه به‌ستراوه .شوێنیش به‌رده‌وامییه .به‌شه‌کانی شوێن ته‌نه‌کان داگیریان کردووه و له‌وێدا یه‌ک ده‌گرن ،که ته‌نه‌کان به یه‌کدی ده‌گه‌ن . له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه ،هه‌ندێک چه‌نده‌کی ل ه به‌شه‌کان پێکهاتون ،ک ه ل ه دۆخێک‌دا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یهکدیا هه‌یه .به‌شه‌کانی هێڵ په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌یه .هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌که‌وێت ه شوێنێکه‌وه و ده‌توانین له‌وانی دیکه‌ی جیابکه‌ینه‌وه .هه‌روه‌ها ،به‌شه‌کانی ڕووبه‌ریش ل ه جێگای خۆیاندا دانراون و په‌یوه‌ند ییهکهیان ئاشکرایه. به‌شه‌کانی ته‌نیش ب ه هه‌مان شێوه .ل ه به‌شه‌کانی ژماره‌دا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیی ه نادۆزرێته‌وه .به‌شه‌کانی کاتیش به‌رده‌وامییان نیه .چۆن شتێک به‌رده‌وام نه‌بێت له‌نێو دۆخدا ده‌بێت؟ له‌وانه‌ی ه تۆ بڵێیت جۆره ڕیزدانانێکیان هه‌یه ،وه‌کو ده‌بینین به‌شه‌کانی کات پێش و پاش ده‌که‌ون .ژماره‌کانیش هه‌ندێکیان پێشتر و ئه‌وانی دیک ه پاشتر ده‌ژمێردرێن .ژماره دوو پێش ژماره سێ دێت .له‌به‌ر ئه‌م ه ڕیزکراون، به‌اڵم دۆخیان نیه .زمانیش ب ه هه‌مان شێوه .هیچ به‌شێکی به‌رده‌وام
ئه‌ریستۆ /
24
نیه .ئه‌وه‌ی ک ه گوتراوه جارێکی دیک ه ناگیرێت .له‌به‌رئه‌م ه به‌شه‌کانی دۆخیان نیه .هه‌ندێک چه‌نده‌کی له‌به‌شه‌کان پێک هاتون و دۆخیان هه‌یه ،ئه‌وانی دیکه‌ش له‌به‌شه‌کان پێک هاتون ،به‌اڵم دۆخیان نیه. ئه‌و شتانه‌ی باسمانکردن به ته‌واوی چهندهکین؛ ئه‌وانی دیکه‌ش له‌م چهندهکییانهوه ده‌رچوون؛ ئه‌و کاته‌ی ل ه چه‌نده‌کی ئه‌م شت ه ده‌رچووان ه ده‌دوێێن بۆ چهندهکییهکانی پێشوتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه ،ک ه ب ه ته‌واوی ب ه چه‌نده‌کی دانراون .بۆ نموونه ،باسی ته‌نێکی گه‌وره‌ی سپی ده‌که‌ین چونک ه ڕووبه‌ری ئه‌و ته‌ن ه گه‌وره‌ی ه یان ڕووداوێک، گۆڕانێک به درێژخایه‌ن داده‌نرێت ،چونک ه کاته‌که‌ی درێژخایه‌نه. هه‌ر یه‌کێک له‌م شتان ه له‌نێو خۆیاندا چه‌نده‌کی نین و په‌یوه‌ندییان به چهندهکییهوه هه‌یه .ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت درێژی ڕووداوه‌ک ه بزانێت ،به‌کات ده‌یپێوێت و ده‌ڵێت ساڵێک یان که‌متر ل ه ساڵێکی خایاند .چه‌ندییه‌تی ڕه‌نگی سپیش له ته‌نه‌که‌دا په‌یوه‌ندی ب ه ڕووبهرهکهوه هه‌ی ه و ده‌که‌وێت ه سه‌ر گه‌وره‌یی و بچوکی قه‌واره‌که‌ی. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی باسمانکردن به‌ته‌واوی بهچهندهکی داده‌نرێن .هه‌ر شتێکی دیک ه بێجگهلهمان ه په‌یوه‌ندییان به‌م چهندهکییانهوه هه‌یه . ه هروهها ،چه‌نده‌کی پێچه‌وانه‌ی نیه .چه‌نده‌کی ته‌واو ل ه پێچه‌وان ه به‌ده‌ره .پێچه‌وانه‌ی چوار پێ ،پێنج پێ یان ڕووبه‌ر نادۆزرێته‌وه. له‌وانه‌ی ه هه‌ندێک واتێبگه‌ن ،که(زۆر) پێجه‌وانه‌ی(که‌م) و(گه‌وره) ش پێچه‌وانه‌ی(بچوک)ه .ئه‌مان ه پێچه‌وان ه نین ،به‌اڵم چهندهکیین و په‌یوه‌ندییان ب ه یه‌کدییه‌وه هه‌یه .ئه‌گه‌ر شتێکی بچوک نه‌بێت، شتێکی دیک ه ب ه گه‌وره دانانرێت .هه‌ندێک جار چیایه‌ک به‌بچوک و دره‌ختێک به‌گه‌وره داده‌نێین چونک ه چیاک ه له‌نێو جۆره‌که‌ی خۆیدا بچوک ه و دره‌خته‌که‌ش گه‌وره‌یه .ئه‌گه‌ر ئه‌م شتان ه چهندهکییان له‌نێو
کاتیگۆرییه‌کان /
25
خۆیاندا هه‌بێت و ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندییه‌که‌یان ب ه شتێکی دیکه‌وه نه‌کرێت ئه‌وا ناتوانین چیاک ه ب ه بچوک و دره‌خته‌ک ه به گه‌وره دابنێین .له نموونه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵێین ،دانیشتوانی ئه‌و گونده زۆر و دانیشتوانی شاری ئه‌سینا که‌مه .ل ه ڕاستیدا دانیشتوانی شاری ئه‌سینا چه‌ندجارێک له دانیشتوانی گونده‌ک ه زۆرتره. هه‌روه‌ها ده‌ڵێین خه‌ڵکێکی زۆر له‌نێو خانوهکهدان و که‌میش بۆ شانۆگه‌رییه‌ک ه چوون ،به‌اڵم له ڕاستیدا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ شانۆگه‌رییه‌ک ه چوون له‌ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌نێو خانوهکهدان زۆرتره. بێجگ ه له‌مه ،چوار پێ یان پێنج پێ چهندهکیین و ئاماژه‌ش بۆ چه‌نده‌کی ده‌که‌ن .گه‌وره و بچوک ئاماژه‌ی[ڕاسته‌وخۆ] بۆ چه‌نده‌کی ناکه‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌رده‌خه‌ن .گه‌وره و بچوک واتاکه‌یان له په‌یوه‌ندی به‌شته‌کانی دیکه‌وه ئاشکرا ده‌بێت .له‌به‌ر ئه‌مه ،ئه‌م چه‌مکان ه په‌یوه‌ندیدارن .له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه ،گرنگ نی ه ئه‌م چه‌مکان ه ب ه چه‌نده‌کی دابنرێن یان نا ،هێشتا پێچه‌وانه‌کانیان نادۆزرێته‌وه. چۆن شتێک به ته‌نیا و ب ه بێ په‌یوه‌ندی نه‌ناسرێت پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر گه‌وره و بچوک ب ه پێچه‌وانه‌ی یه‌کدی دابنرێن، ئه‌وا شتێک له یه‌ک کاتدا پێچه‌وانه‌ی بۆ داده‌نرێت .له‌م حاڵه‌ته‌دا شته‌کان ده‌بن به پێچه‌وانه‌ی خۆیان .ئه‌گه‌ر شتێک له یه‌ک کاتدا له ئاستی شتێکدا گه‌وره و شتێکی دیکه‌دا بچوک بێت ،ئه‌وا ئه‌و شت ه ل ه یه‌ک کاتدا گه‌وره‌و بچوک ه و پێچه‌وانه‌ی هه‌یه .به‌اڵم هیچ شتێک له یه‌ک کاتدا پێچه‌وان ه وه‌رناگرێت .جه‌وهه‌ر ،بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌شی هه‌بێت ،له‌یه‌ک کاتدا ناتوانین بڵێین نه‌خۆش ه و نه‌خۆشیش نی ه یان زه‌رد و ڕه‌ش داگه‌ڕاوه؛ شته‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره پێچه‌وانه‌یان نیه .ئه‌گه‌ر گه‌وره و بچوک ب ه پێچه‌وان ه دابنرێن ،ئه‌وا له‌نێو هه‌موو شتێکدا پێچه‌وانه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌ریستۆ /
26
به‌اڵم مه‌حاڵ ه شتێک پێچه‌وانه‌ی خۆی بێت .که‌وابوو ،گه‌وره پێچه‌وانه‌ی بچوک نی ه و زۆریش ب ه هه‌مان شێوه پێچه‌وانه‌ی که‌م نیه .ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م[چه‌مکانه] ب ه په‌یوه‌ندیشه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه و به چهندهکییان دابنێت هێشتا نابن ب ه پێچه‌وان ه بۆ یه‌کدی. یه‌کێک ل ه خه‌سڵه‌ته‌کانی چه‌نده‌کی یه‌کسانی و نایه‌کسانی یه .ئه‌و چهندهکییانهی باسیان ده‌که‌ین یه‌کسان و نایه‌کسانن .ته‌ن یه‌کسان و نایه‌کسانه ،هه‌روه‌ها ژماره و کات و شته‌کانی دیکه‌ش یه‌کسان و نایه‌کسانن .هه‌ر شتێک له‌نێو ئه‌م چهندهکییانهدا نه‌بێت یه‌کسان و نایه‌کسان نیه .بۆ نموون ه بارودۆخێک یه‌کسان و نایه‌کسان نیه. له‌به‌ر ئه‌مه یه‌کسان و نایه‌کسان خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی چه‌نده‌کییه . .7به‌و شتان ه ده‌وترێت(په‌یوه‌ندیدار) ،ک ه له‌گه‌ڵ شته‌کانی دیکه‌دا په‌یوه‌ندییان هه‌یه .بۆ نموون ه به‌وه ده‌وترێت گه‌وره ،ک ه ل ه شتێکی دیک ه گه‌وره‌تر بێت ،یان دووجار ،که‌ل ه ئاستی شتێکی دیکه‌دا دووجار بێت .هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی ،وه‌کو حاڵه‌ت ،دۆخ ،هه‌ستکردن و زانین په‌یوه‌ندیدارن .هه‌ر یه‌کێک له‌مانه ،ک ه باسده‌کرێت په‌یوه‌ندی به شتێکی دیکه‌وه هه‌یه .ئه‌و کاته‌ی ده‌ڵێین چیاک ه گه‌وره‌یه ،گه‌وره‌یی چیاک ه په‌یوه‌ندی ب ه شتێکی دیکه‌وه هه‌یه ،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێکچوه له‌شتێکی دیک ه ده‌چێت و به‌م جۆره ئه‌م په‌یوه‌ندیی ه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمانکردن ده‌دۆزرێته‌وه .ڕاکشان ،ڕاوه‌ستان ،دانیشتن جۆرێکن ل ه دۆخ؛ دۆخیش په‌یوه‌ندی ده‌رده‌خات .ڕاکشان و ڕاوه‌ستان و دانیشتن ب ه ته‌نیا دۆخ نین .ئه‌مان ه ناوه‌که‌یان لهدۆخهکهوه وه‌رگرتوه. په‌یوه‌ندییه‌کان دژایه‌تییان تێدایه ،بۆ نموون ه چاک ه و خراپه ،زانین و نه‌زانین ،دژوه‌ستاون .به‌اڵم هه‌موو په‌یوه‌ندیداره‌کان پێچه‌وانه‌یان نیه .پێچه‌وانه‌ی دووقات ،سێ قات و ئه‌وانه‌ی له‌م چه‌مکان ه ده‌چن
کاتیگۆرییه‌کان /
27
نیه .ده‌رده‌که‌وێت په‌یوه‌ندی زۆری و که‌می هه‌بێت .شتێک زۆرتر یان که‌متر له شتێکی دیک ه ده‌چێت ،که‌متر یان زۆرتر یه‌کسان و نایه‌کسانن .هه‌ر یه‌کێک له‌مان ه په‌یوه‌ندیی ه چونک ه ئاماژه بۆ شتێکی دیک ه ده‌کات .هێشتا ناتوانین بڵێین ،هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک که‌می و زۆری هه‌یه ،ئه‌وه‌ی دووجاره به دووقات زۆرتر له شتێکی دیکه‌وه دانانرێت .هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ الیه‌نه‌که‌ی به‌رانبه‌ریان په‌یوه‌ندی دروستده‌که‌ن .ب ه که‌سێک ده‌وترێت کۆیله ،ک ه خاوه‌نی هه‌بێت و خاوه‌ن کۆیله‌ش ئه‌و که‌سه‌ی ه کۆیله‌ی هه‌بێت .دووقات دووقاتی نیوه‌یه ،نیوه‌ش نیوه‌ی دووقاته؛ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ه به‌رانبه‌ر شتێکی بچوک گه‌وره‌ی ه و بچوکیش ب ه هه‌مان شێوه .هه‌ندێک جار جیاوازی له‌شێوازی ده‌ربڕینه‌که‌دا هه‌ی ه و فهرمانهک ه ل ه کۆتاییه‌که‌دا ده‌گۆڕێت. زانین به‌وه ده‌وترێت ،ک ه زانراوه و ئه‌وه‌ی زانراویش ه ب ه زانین زانراوه؛ هه‌ستکردن په‌یوه‌ندی ب ه ههستکراوهکهوه هه‌ی ه و ئه‌وه‌ی هه‌ستپێکراوه به هه‌ستکردن بووه بهههستپێکراو . هه‌ندێک جار ،ئه‌و کاته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ک ه به‌هه‌ڵ ه ده‌ستنیشان ده‌کرێت یان به ته‌واوی نادۆزێته‌وه واده‌رده‌که‌وێت ده‌سته‌وایی نه‌بن .ئه‌گه‌ر باڵ بۆ مه‌ل دابنێین مه‌ل و باڵ په‌یوه‌ندییه‌که‌یان دیارنابێت ،چونک ه باڵ به ته‌واوی بۆ مه‌له‌ک ه دانه‌نراوه و نه‌گوتراوه مه‌ل ئه‌وه‌یه ،ک ه باڵداره .ئێم ه ته‌نیا ئه‌وه‌مان ده‌رخستوه ،ک ه ئه‌و بوون ه باڵی هه‌یه. زۆر شتی دیکه‌ش هه‌ن مه‌ل نین و باڵیان هه‌یه .له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر ب ه دروستی باسبکرێن په‌یوه‌ندییه‌که‌شیان به‌ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت. بۆ نموون ه ئه‌گه‌ر بڵێین باڵ باڵی ئه‌و بوونه‌یه ،ک ه باڵداره و ئه‌وه‌ی باڵداریشه ئه‌و بوونه ی ه باڵی هه‌یه ،باشتره.
ئه‌ریستۆ /
28
هه‌ندێک جار ،ئه‌گه‌ر ناوێک بۆ په‌یوه‌ندییه‌ک نه‌بێت پێویست ه ناو دابنێین .بۆ نموون ه سوکان بۆ که‌شتی داده‌نێین ،به‌اڵم ده‌زانین که‌شتی بێ سوکانیش هه‌یه .له‌م ڕووه‌وه په‌یوه‌ندییه‌ک ه مسۆگه‌ر نیه. که‌شتی ئه‌وه نی ه سوکانی هه‌بێت .په‌یوه‌ندییه‌ک ه باشتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو شتێکی سوکاندار سوکانی هه‌یه .له‌م حاڵه‌ته‌دا په‌یوندییه‌ک ه دیاره .سوکاندارهک ه بهسوکان ده‌بێت بهسوکاندار .به هه‌مان شێوه ،ئه‌م ه بۆ حاڵه‌ته‌کانی دیکه‌ش دروسته .سه‌ر ،نه‌ک ته‌نیا بۆ ئاژه‌ڵ به‌ڵکو بۆ هه‌موو بوونێک داده‌نرێت ،ک ه سه‌ری هه‌ی ه چونک ه زۆر ئاژه‌ڵ هه‌ن س هریان نیه .ئه‌م ه باشترین نموونه‌ی ئه‌و شتانه‌یه، ک ه ناویان لێنه‌نراوه .ئه‌گه‌ر ناوێک بۆ په‌یوه‌ندیی ه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌یان دانرابێت ئه‌وا ناویش ل ه ده‌سته‌وایی کردنه‌که‌یان ده‌نێین .ئه‌مه‌ش له نموونه‌ی باڵدارهکه ،ک ه له باڵه‌وه و سوکاندارهک ه له سوکانه‌وه دامان ڕشت ده‌رکه‌وت .که‌وابوو ،هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دارن و باسمانکردن ،ده‌سته‌وایی و ئاڵوگۆڕکردنیان هه‌ی ه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی به‌رابنه‌ر یه‌کدی دابنرێن .ئه‌گه‌ر شتێک ب ه دروستی بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌ی دانه‌نرێت ،بۆ نموون ه کۆیل ه به‌رانبه‌ر مرۆڤێکی دووپا نه‌ک خاوه‌ن کۆیل ه دابنریت ،دهستهواییهک ه ده‌رناخات .به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و شت ه به دروستی له ئاستی به‌رانبه‌ره‌که‌یدا دانرابێت و له‌و شتان ه دورخرابێتهوه ،ک ه به‌ڕووداو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵییدا هه‌یه ،ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌ک ه به ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت .ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی کۆیل ه ڕاسته‌وخۆ به خاوه‌ن کۆیله‌وه ،نه‌ک به‌و که‌سه‌وه دووپای ه یان ده‌توانێت فێربێت دابنرێت ،ئه‌وا کۆیل ه هه‌میش ه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌که‌ی به ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت .کۆیله ئه‌و که‌سه‌یه، ک ه خاوه‌ن کۆیله‌ی هه‌یه .له الیه‌کی دیکه‌وه ،ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ک ه به ته‌واوی دیاری نه‌کرابێت و ئاماژه بۆ ڕووداوه‌کان کرابێت ،به
کاتیگۆرییه‌کان /
29
البردنی ڕووداوه‌کانیش په‌یوه‌ندییه‌ک نادۆزرێته‌وه .گریمان کۆیل ه به‌رانبه‌ر مرۆڤ[نه‌ک خاوه‌ن کۆیله] و باڵیش به‌رانبه‌ر مه‌ل داده‌نێن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ و مه‌ل البهرین ،کۆیله‌ک ه به‌رانبه‌ر مرۆڤ دانانرێت، چونک ه به‌بێ خاوه‌ن کۆیل ه کۆیله‌ش نیه .به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ البردنی مه‌لدا په‌یوه‌ندی باڵیش نامێنێت ،چونک ه باڵ به‌بێ بوونێک، ک ه باڵداره نیه .که‌وابوو ،پیویست ه ده‌سته‌وایی په‌یوه‌ندییه‌کان به دروستی ده‌ستنیشان بکرێت .ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیی ه ناوی هه‌بێت ده‌ستنیشانکردنه‌که‌شی ئاسانه ،ئه‌گینا ده‌بێت خۆمان ناوی بۆ دابنێین . ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن پێکه‌وه له یه‌ک کاتدا ده‌رده‌که‌ون. ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی کات ڕاسته .ل ه یه‌ک کاتدا نیوه و دووقات هه‌ن. ئه‌گه‌ر نیوه هه‌بێت دووقاتیش ده‌بێت یان کۆیل ه هه‌بێت خاوه‌ن کۆیله‌ش هه‌یه .هه‌مان کات هه‌ر یه‌کێک له‌م الیه‌نان ه ده‌بێت به ڕووخێنه‌ری الیه‌نه‌که‌ی دیکه .ئه‌گه‌ر دووقات نه‌بێت نیوه‌ش نی ه . هێشتا دروست نی ه بڵێین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن پێکه‌وه له یه‌ک کاتدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .ئه‌وه‌ی زانراوه پێش زانین ده‌که‌وێت چونک ه ئه‌وه‌ی ئێم ه له باره‌یه‌وه ده‌زانین شتێکه ،ک ه له داکه‌وتدا هه‌یه .له‌هه‌ندێک حاڵه‌تی که‌مدا ،ئه‌گه‌ر هه‌بێت ،زانین و زانراو پێکه‌وه له‌یه‌ک کاتدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه ،له‌ناوچوونی زانراو زانین له‌ناو ده‌بات ،به‌اڵم نه‌مانی زانین نابێت ه هۆی ڕوخانی شت ه زانراوه‌که .ئه‌گه‌ر شت ه زانراوهک ه نه‌بێت زانینمان ل ه باره‌یه‌وه نابێت. ئه‌گه‌ر ئێم ه ل ه باره‌ی شتێکه‌وه نه‌زانین ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ،ک ه ئه‌و شت ه نیه .بۆ نموونه ،ئێم ه هیچ ل ه باره‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌وه نازانین ،ک ه
ئه‌ریستۆ /
30
چوا ر گۆشه‌ی هه‌یه ،به‌اڵم زانین[به‌گشتی] هه‌یه .ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک نه‌مێنێت زانینمان ل ه باره‌ی ئه‌و ئاژهڵهشهوه له‌ناوده‌چێت ،به‌اڵم گه‌لێک شتی دیکه‌ی زانراو هه‌ن ،ک ه ئێم ه زانینمان ل ه باره‌یه‌وه هه‌یه . هه‌ستکردنیش ب ه هه‌مان شێوه‌یه؛ ئه‌وه‌ی هه‌ستیپێکراوه پێش هه‌ستکردن ده‌که‌وێت .له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی هه‌ستپێکراو ههستکردنهکهش نامێنێت. به‌اڵم له‌ناوچوونی هه‌ستکردن هه‌ستپێکراو نافه‌وتێنێت .هه‌ستکردن له‌گه‌ڵ له‌شدایه ،ئه‌گه‌ر لهشهک ه تێکبشکێت ئه‌وا ههستپێکراوهکهش له‌ناوده‌چێت .له‌م الیهنهوه له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی ههستپێکراوهک ه هه‌ستکردنیش له‌ناو ده‌چێت .هه‌ستکردن هه‌ستپێکراو له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌لکێش ناکات .ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک بمرێت هه‌ستکردنیشی نامێنێت، به‌اڵم هێشتا شتێک ده‌مێنێته‌وه ،ک ه به هه‌ستپێکراو داده‌نرێت. هه‌ستکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا دێته‌کایه‌وه ،ک ه ته‌وانای هه‌ستکردنی هه‌یه .ئاژه‌ڵ و هه‌ستکردن پێکه‌وه ل ه یه‌ک کاتدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. به‌اڵم هه‌ستپێکراو پێش بوونی ئه‌مان ده‌که‌وێت .ئاگر و ئاو و توخمه‌کانی دیکه ،ک ه ئاژه‌ڵیشیان لێپێکدێت پێش بوونی ئاژه‌ڵ یان هه‌ستکردنی ئاژه‌ڵه‌ک ه ده‌که‌ون .که‌وابوو ،هه‌ستپێکراو پێش بوونی هه‌ستکردن ده‌که‌وێت . لێره‌دا(بۆ هه‌ندێک که‌س) له‌گه‌ڵ نکۆڵی کردن له‌وه‌ی جه‌وهه‌ر یان جه‌وهه‌ری دووه‌م په‌یوه‌ندیدار نه‌بێت ،کێش ه دروست ده‌بێت .ڕاسته، ک ه جه‌وهه‌ری یه‌که‌م په‌یوه‌ندیدار نیه؛ به‌شێکی یان هه‌مووی به په‌یوه‌ندیدار دانانرێت .مرۆڤێکی تاکه‌که‌س به‌تاکه‌که‌سی مرۆڤێک دانانرێت یان ناتوانین بڵێین گایه‌ک تاکه ئاژه‌ڵی گایه‌که .
کاتیگۆرییه‌کان /
31
به‌شه‌کانی جه‌وهه‌ری یه‌که‌میش هه‌مان ته‌فسیریان بۆ ده‌کرێت؛ ده‌ستی تاک ه که‌سێک به ده‌ستی تاکه که‌س دانانرێت ،به‌ڵکو ده‌ستی که‌سێکه؛ سه‌ری تاک ه که‌سێک سه‌ری تاکه که‌س نیه، به‌ڵکو سه‌ری که‌سێکه .جه‌وهه‌ری دووه‌میش به‌م شێوه‌یه‌یه .مرۆڤ بهمرۆڤیی که‌سێک ،گا به‌گایی ئاژه‌ڵێک یان باره‌دار بهبارهداری که‌سێک ناوزه‌د ناکرێت .له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ،که[جه‌وهه‌ری یه‌که‌م و دووه‌م] په‌یوه‌ندیدار نین .به‌اڵم له هه‌ندێک حاڵه‌تدا و بۆ هه‌ندێک ل ه جه‌وهه‌ری دووه‌م بوونی په‌یوه‌ندی مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت .بۆ نموونه ،له‌وێدا ،ک ه ده‌وترێت سه‌ر سه‌ری که‌سێک ه یان ده‌ست ده‌ستی که‌سێک ه جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک ده‌ستنیشان ده‌کرێت. ئێستا ،ئه‌گه‌ر پێناسه‌که‌مان بۆ په‌یوه‌ندی دروست بێت ،ئه‌وا ئێم ه به‌سه‌ر گرفتهکهماندا تێده‌په‌ڕین یان مه‌حاڵ ه جه‌وهه‌ر خاوه‌نی په‌یوه‌ندی بێت .ئه‌گه‌ر دروست نه‌بێت و په‌یوه‌ندی له‌گه ئه‌و بوونانه‌دا بێت به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌وه تاکو ڕاده‌یه‌ک وه‌اڵمی پرسیاره‌که‌مان مسۆگه‌ر کردووه .پێناسه‌که‌ی سه‌ره‌وه بۆ هه‌موو شت ه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌گونجێت ،به‌اڵم هێشتا بوونیان ئه‌وه نیه ،که په‌یوه‌ندییه‌که ده‌ریده‌خات . ئاشکرایه ،ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ک بناسێت ،ده‌زانێت ئه‌و په‌یوه‌ندیی ه له‌نێوان چییدا دانراوه .ئه‌وه‌ی بزانێت(ئه‌و) ه چییه ،ک ه په‌یوه‌ندیداره و بوونی په‌یوه‌ندیداریش وه‌کو بوونی ئه‌و شتانه‌ی ه په‌یوه‌ندییان ﭙﮑﻪوە هه‌یه ،ده‌زانێت ئه‌و په‌یوه‌ندیی ه له‌نێوان چییدا دانراوه .ئه‌گه‌ر نه‌زانێت له‌نێوان چییدا په‌یوه‌ندییه‌ک ه دانراوه ناتوانێت ب ه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌که‌ش بناسێت .له حاڵه‌تی
ئه‌ریستۆ /
32
ههبووهههندهکییهکانیشدا ئه‌م ه ئاشکرایه .ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ته‌واوی بزانێت(ئه‌و) شت ه دووقاته ،هاوکات ،به ته‌واوی ده‌زانێت دووقات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چی دیکه‌دا هه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دروسته . ب ه هه‌مان شێوه ،ئه‌گه‌ر که‌سێک ب ه ته‌واوی بزانێت(ئه‌و) شت ه جوانه، پێویست ه ب ه ته‌واوی بزانێت ،ک ه له‌شتێکی دیک ه جوانتره .ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ئه‌و جوانیی ه نه‌ناسێت ناتوانێت له‌گه‌ڵ شتێکی که‌متر جوان به‌راوردی بکات و په‌یوه‌ندییه‌ک ه دیاری بکات .که‌وابوو ئاشکرای ه هه‌ر که‌سێک به ته‌واوی شتێکی په‌یوه‌ندیدار بناسێت ده‌زانێت ئه‌و شت ه له‌گه‌ڵ چییدا په‌یوه‌ندی هه‌یه .به‌اڵم له‌حاڵه‌تی سه‌ر و ده‌ست و ئه‌م جۆره جه‌وهه‌رانه ،ده‌گونجێت به ته‌واوی بیانناسین ،به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ شتێکی دیکه‌دا بدۆزینه‌وه .پێویست ناکات بزانین ئه‌وه سه‌ر یان ده‌ستی کێیه .ئه‌مان ه په‌یوه‌ندیدار نین. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیداریش نه‌بن ئه‌وا دروست ه بڵێین ،هیچ جه‌وهه‌رێک په‌یوه‌ندیدار نیه . .8مه‌به‌ستم له(چۆنیه‌تی) ئه‌وه‌یه ،ک ه ده‌خرێت ه سه‌ر شتێک و شته‌ک ه به‌ڕێگه‌ی ئه‌و چۆنیهتهوه باسده‌کرێت .به‌اڵم چۆنیه‌تی یه‌کێک ه له‌و الیه‌نانه‌ی باسده‌کرێن .یه‌کێک ل ه چۆنیه‌تیه‌کان حاڵه‌ت و ئه‌وی دیک ه هه‌ل و مه‌رجه .ئه‌م دوو جۆره چۆنیه‌تی ه جیاوازن چونک ه حاڵه‌ت ل ه هه‌ل و مه‌رج زۆرتر ده‌مێنێته‌وه و زۆرتریش نه‌گۆڕه .بۆ نموون ه به‌شه‌کانی زانین و چاکه‌کان .زانین واده‌رده‌که‌وێت هه‌میشه‌یی بێت و گۆڕان تیایدا دژوار بێت .که‌سێک زانیارییه‌کی که‌میشی ل ه یه‌کێک ل ه به‌شه‌کانی زانیندا هه‌بێت توشی ئه‌م حاڵه‌ت ه نه‌گۆڕه ده‌بێت. مه‌گه‌ر نه‌خۆش یان ڕوودانێک گۆڕانی به سه‌ردا بهینێت .چاکه‌ش
کاتیگۆرییه‌کان /
33
به‌م شێوه‌ی ه هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕه؛ دادپه‌روه‌ری ،مامناوه‌ندێتی و جۆره‌کانی دیکه‌ی چاکه‌ش ئاسان نیه گۆڕان تیایاندا ڕووبدات. ئه‌وه‌ی زوو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت هه‌ل و مه‌رجه‌کانه ،بۆ نموون ه گه‌رما ،سه‌رما و نه‌خۆشی و ته‌ندروستی و زۆری تریش هه‌ل ومهرجن. مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه هه‌ل و مه‌رجی توش ده‌بێت و خێراش ل ه گه‌رماوه بۆ سه‌رما یان له‌له‌ش ساخییهوه توشی نه‌خۆشی ده‌بێت. له‌م ڕووه‌وه هه‌ندێک الیه‌نی مرۆڤ ههﻦ ،ک ه گۆڕانکاری تیایاندا دژواره و ب ه حاڵه‌ت داده‌نرێن .حاڵه‌ت بهوهدهوترێت درێژ خایه‌ن ه و گۆڕانیش به ئاسانی تیایدا ڕوونادات .ئه‌وانه‌ی ناتوانن له به‌شێکی زانیندا شاره‌زایه‌کی ته‌واوبن و به ئاسانی بگۆڕێن ،له‌نێو حاڵه‌تی زانیندا دانانرێن هه‌ر چه‌نده ل ه چه‌ند هه‌ل و مه‌رجێکدا له‌و زانینه‌دا باش یان خراپ بن .له‌م ڕووه‌وه حاڵه‌ت و هه‌ل و مه‌رج جیاوازن. یه‌که‌میان گۆڕانی تیادا به‌ئاسانی ڕوونادات و دووه‌میان به‌ئاسانی ده‌گۆڕێت . حاڵه‌ته‌کان هه‌ل و مه‌رجن ،به‌اڵم هه‌ل و مه‌رجه‌کان حاڵه‌ته‌کان نین. ئه‌و که‌سانه‌ی له‌نێو حاڵه‌تێکدان هه‌ل و مه‌رجیشیان تێدایه .به‌اڵم ئه‌وانه‌ی هه‌ل و مه‌رجیان تێدایه هه‌موو کاتێک له‌نێو حاڵه‌تدا نین . جۆرێکی دیکه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌وه‌یه ،کهئێم ه له‌ڕێگه‌یه‌وه که‌سێک ب ه یاری زانی مشت لێدان ،ڕاکه‌ر ،له‌ش ساخ یان نه‌خۆش داده‌نێین .به کورتیه‌که‌ی ئه‌م چۆنیه‌تیی ه ته‌وانایی یان ناتهواناییهکی سروشتیی ه له‌و که‌سه‌دا .بۆ نموونه ،ب ه که‌سێک ده‌ڵێن یاری زانی مشت لێدان یان ڕاکه‌ر نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌ک ه له‌و حاڵه‌ته‌دایه ،به‌ڵکو ب ه سروشت ته‌وانای ئه‌و یارییه‌ی هه‌یه .که‌سێک له‌ش ساخ ه چونک ه
ئه‌ریستۆ /
34
به سروشت له‌شی به‌رگری له نه‌خۆشی ده‌کات و نه‌خۆشیش ئه‌و که‌سه‌یه ،ک ه ب ه سروشت له‌شی ناتوانێت به‌رگری بکات .به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌ق یان نه‌رمن :ڕه‌ق ئه‌و شته‌یه ،ک ه ته‌وانای ئه‌وه‌ی تێدای ه ب ه ئاسانی پارچ ه پارچ ه نه‌کرێت .نه‌رمیش له‌و ته‌وانایی ه بێبه‌شه .جۆری سێێه‌می چۆنیه‌تی ،چۆنیه‌تی کارتێکه‌ر و کارتێکردنه .نموونه‌ی ئه‌مانه‌ش شیرینی ،تاڵی ،ترشی و له‌م جۆرانه‌یه .هه‌روه‌ها گه‌رمی ،ساردی ،ڕه‌نگ زه‌ردی و ڕه‌ش داگهڕانیش ده‌گرنه‌وه .هه‌نگوین شیرینه چونک ه شیرینی تێدایه، ته‌نێک ڕه‌نگ زه‌رده چونک ه زه‌ردایی تێدایه .ئه‌مان ه به چۆنیه‌تی کارتێکه‌ر داده‌نرێن ،نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریان تێکراوه .گه‌رما و سه‌رما پێیان ناوترێت چۆنیه‌تی کارتێکه‌ر چونک ه ئه‌وه‌ی ئه‌م ﺨﻪسڵهتانهیان ههگرتوه کاریان تێکراوه ،به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ،ک ه ئه‌م چۆنیهتییان ه کارده‌که‌ن ه سه‌ر هه‌سته‌کان .شیرینی جۆریک له کارتێکردن به‌سه‌ر هه‌ستی تامکردن و گه‌رما به‌سه‌ر هه‌ستی ده‌ست لیدانه‌وه جیده‌هێڵێت . ڕه‌نگ زه‌ردی و ڕه‌ش داگه‌ڕان و ڕه‌نگه‌کانی دیکه ،وه‌کو شیرینی و تاڵی و گه‌رمی و ساردی چۆنیه‌تی کارتێکه‌ر نین چونک ه ئه‌مان ه ل ه ئاکامی کارتێکردنهوه سه‌ریان هه‌ڵداوه .گۆڕان له ڕه‌نگه‌کاندا له ڕێگه‌ی کارتێکردنهوه ئاشکرایه؛ که‌سێکی شه‌رمن ڕه‌نگی سور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و ترسنۆکیش ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بێت .که‌سێک له ژێر ئه‌م کارتێکردنانهدا بێت ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت .ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌شی ئه‌و که‌سه‌ی تێدای ه ل ه شه‌رم کردنه‌که‌دا ،ک ه ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕه‌نگی سروشتیی ه و گۆڕانهکهشی سروشتییه .ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ل و مه‌رجان ه له‌نێو کارتێکردنهوه سه‌ریان هه‌ڵدابێت و گۆڕانیان دژواربێت
کاتیگۆرییه‌کان /
35
و هه‌میشه‌یی بن ،به‌چۆنیه‌تی ناوزه‌د ده‌کرێن .ئه‌گه‌ر بێ ڕه‌نگی و ڕه‌ش داگه‌ڕان له سروستی [ئه‌و که‌سه‌دابێت] ده‌بن به چۆنیه‌تی؛ ئه‌گه‌ر له ئاکامی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نه‌وه په‌یدابووبن یان ئه‌و که‌س ه هه‌تاو سوتانبێتی و به ئاسانی نه‌ڕۆن و به‌درێژایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا بن ،به چۆنیه‌تی داده‌نرێن .هه‌ر شتێک به ئاسانی و زوو له‌ناوبچێت به‌کارتێکردنی داده‌نێین و هیچ که‌سێک له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ناناسرێت .ئه‌و که‌سه‌ی ل ه شه‌رما سور هه‌ڵده‌گه‌رێ پێی ناوترێت سوره یان به ڕه‌نگ زه‌رده ناڵێین زه‌رده ،به‌ڵکو ده‌ڵێین ،ئه‌و که‌س ه کاری تێکراوه .له‌به‌ر ئه‌م ه ئه‌وانه‌ی کارتێکراون چۆنیه‌تی نین . به‌هه‌مان شێوه ،که‌له‌سه‌ر ده‌روون ده‌دوێین باسی چۆنیه‌تی کارتێکه‌ر و کارتێکردن ده‌که‌ین .هه‌موو ئه‌و [خه‌سڵه‌تانه‌ی] له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دان ب ه چۆنیه‌تی داده‌نرێن ،بۆ نموونه ،شێتی و توڕه‌بوون ،کهلهمرۆڤێکدا به‌دیارده‌که‌ون ،ئێمه‌ش له‌باسه‌که‌ماندا به‌و مرۆڤ ه ده‌ڵێین توڕه‌ی ه یان شێته .هه‌مان شێوه‌ش ،ئه‌و جۆر هشێواندنانهی ،نه‌ک به سروشت هه‌ن به‌ڵکو ل ه هه‌ل و مه‌رجێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و گۆڕانیان دژواره یان هه‌ر به‌ته‌واوی ناتوانین بیان گۆڕین ،چۆنیه‌تین .ئه‌وانه‌ی زوو له‌ئاکامی ڕووداوێکه‌وه په‌یداده‌بن و له‌ناوده‌چن ،کارتێکراون .بۆ نموون ه لێقه‌وماوێک توڕه ده‌بێت، چونک ه ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌م کارتێکردنهدا بێت توڕه‌یه .ده‌ڵێین ئه‌و مرۆڤه له‌ژێر باری کارتێکردندایه .ئه‌مه کارتێکراوه نه‌ک چۆنیه‌تی. جۆری چواره‌می چۆنیه‌تی(شێوه) یه ،ب ه تایبه‌تی شێوه‌ی ده‌ره‌کی شته‌کان ،وه‌کو ڕێکی و خواری و زۆری دیکه‌ش .له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه
ئه‌ریستۆ /
36
ده‌توانین باسی شته‌کان بکه‌ین؛ ده‌ڵێین ئه‌و شت ه سێ گۆش ه یان چوارگۆشه‌ی ه یان خواره .له‌وانه‌ی ه چه‌مکه‌کانی ،وه‌کو ده‌گمه‌ن ،پڕ، زبر یان لوس ئاماژه بۆ چۆنیه‌تی بکه‌ن؛ له‌وانه‌ش ه سه‌ر به‌چۆنیه‌تی نه‌بن .واده‌رده‌که‌وێت دۆخ بن و چه‌ند به‌شێکی ئه‌و شت ه ده‌رده‌خه‌ن. شتێک پڕه چونک ه هه‌موو به‌شه‌کانی له‌یه‌کدییه‌وه نزیکن و پێکه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌گمه‌نیش ه به‌شه‌کانی له‌یه‌کدی دابڕاون .لوس ئه‌و شته‌یه، ک ه به‌شه‌کانی له‌سه‌ر هێڵی ڕاست ڕیزکراون و زبریش به‌وه ده‌وترێت، ک ه هه‌ندێک له به‌شه‌کانی له‌سه‌رو به‌شه‌کانی دیکه‌وه ڕاوه‌ستاون. له‌وانه‌ی ه جۆری دیکه‌ی چۆنیه‌تی هه‌بێت ،به‌اڵم ئێم ه لێره‌دا باسی هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌مان کردوه ،ک ه ده‌یانناسین .که‌وابوو ،ئه‌وانه‌ی باسمانکردن چۆنیه‌تین ،هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی ل ه یه‌ک سه‌رچاوه‌وه ده‌رچوون و به هاوسهرچاوه داده‌نرێن ،چۆنیه‌تین .به دڵنیاییه‌وه ل ه هه‌موو کاتێکدا ،به‌تایبه‌تی له‌م نموونانه‌دا ،وه‌کو مرۆڤی ڕه‌نگ زه‌رد و ڕیزمانناس و دادپه‌روه‌ر له‌ڕه‌نگی زه‌رد و ڕێزمان و داده‌وه په‌یدابوون .به‌اڵم له هه‌ندێک حاڵه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوێکمان بۆ چۆنیه‌تییه‌ک ه نیه ،مه‌حاڵ ه ئه‌و شتان ه به هاوسهرچاوه دابنێین. بۆ نموون ه ،یاری زانی مشت لێدان و ڕاکهرهک ه له‌م جۆره‌ن. ئه‌وان به هۆی ئه‌و تهواناییهوه ،که تیایاندای ه ناویان لێنراوه و ئه‌و چۆنیه‌تییه‌یان بۆ دانراوه .هه‌ندێک جار ،ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تییه‌ک ناوێکی دیاریکراویشی هه‌بێت و ئه‌وشته‌ی ،ک ه ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ی هه‌ی ه پێ بناسرێت ،هێشتا به هاوسهرچاوه ناوزه‌د ناکرێت .به مرۆڤێک ده‌وترێت چاک ک ه چاکه‌ی هه‌ی ه یان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی چاکه‌یه؛ به‌اڵم ناوی ئه‌و مرۆڤ ه له‌گه‌ڵ چاکه‌که‌دا یه‌ک سه‌رچاوه‌یان نیه .به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م جۆره چۆنیه‌تیی ه زۆر که‌م په‌یداده‌بێت .که‌وابوو ،هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمان کردن و هاوسه‌رچاوه‌ن به‌چۆنیه‌تی داده‌نرێن.
کاتیگۆرییه‌کان /
37
چۆنیه‌تی الیه‌نی دژوه‌ستاوی هه‌یه .بۆ نموون ه الیه‌نی دژوه‌ستاوی دادپه‌روه‌ری نادادپه‌روه‌رییه ،سپی ڕه‌ش ه و هتد؛ هه‌روه‌ها ئه‌م الیه‌ن ه دژوهستاوان ه ده‌بن به‌چۆنیه‌تی بۆ ئه‌و شتانه‌ی دهخرێنهسهریان. به‌اڵم ئه‌م ه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ڕوونادات؛ هه‌رچه‌نده ڕه‌نگی سور یان زه‌رد چۆنیه‌تین هێشتا الیه‌نی دژوهستاویان نیه . له‌سه‌رو ئه‌مه‌وه ،ئه‌گه‌ر یه‌کێک له الیه‌ن ه دژوهستاوهک ه چۆنیه‌تی بێت ،ئه‌وا هه‌ردوو الیهنهک ه ده‌بن ب ه چۆنیه‌تی .ئه‌مه‌ش به ورد بوونه‌وه‌مان له باره‌که‌ی دیک ه ده‌رده‌که‌وێت .ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری چۆنیه‌تی بێت و دژوهستاوهکهشی نادادپه‌روه‌ری بێت ،ئه‌وا نادادپه‌روه‌ریش چۆنیه‌تیی ه چونک ه هیچ له باره‌کانی دیکه‌ی ،وه‌کو چه‌نده‌کی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌رییدا ڕیک ناکه‌ون . چۆنیه‌تی که‌م و زۆر ده‌بێت؛ شتێک ڕه‌نگی زه‌ردی زۆرتر له‌شتێکی دیک ه هه‌ڵگرتوه ،که‌سێک له‌وی دیک ه دادپه‌روه‌رتره .هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی له‌نێو خۆیدا ئه‌م گۆڕانه‌ی به‌سه‌ردا دێت .شت ه ڕه‌نگ زه‌رده‌ک ه زه‌ردتر ده‌بێت .ئه‌مه‌ش له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ڕوونادات، به‌اڵم له‌زۆرینه‌یاندا به‌م شیوه‌یه‌یه .له‌وانه‌ی ه ئه‌و پرسیاره بکرێت، ک ه ده‌توانین بڵێین که‌سێک له‌وی دیک ه دادپه‌روه‌ری زۆرتره .هه‌ندێک مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌م کێشهیهکردوه .له‌و باوه‌ڕه‌دان دادپه‌روه‌رێک له‌وی دیک ه دادپه‌روه‌رتر نی ه یان که‌سێکی له‌ش ساخ له‌وی دیک ه له‌ش ساختر نیه .له‌گه ئه‌وه‌شدا ئه‌وان نکۆڵی له‌وه ناکه‌ن ،که که‌سێک ته‌ندروستی له‌وی دیک ه باشتره و هتد .ب ه تێکڕا[،ئێم ه له‌و باوه‌ڕه‌داین] ئه‌م چۆنیه‌تیان ه که‌م و زۆرده‌بن .که‌سێک له‌وی دیک ه ڕیزمانناسێکی چاکتر و له‌ش ساختر و دادپه‌روه‌رتره.
ئه‌ریستۆ /
38
ئه‌م گۆڕان ه له‌سێ گۆش ه و چوارگۆشه‌دا ڕوونادات .ئه‌و شتانه‌ی ب ه سێ گۆش ه و چوارگۆش ه داده‌نرێن و پێناس ده‌کرین ،سێ گۆش ه و چوارگۆشه‌ن .ناتوانین بڵێین چوارگۆشه‌یه‌ک زۆرتر له الکێشه‌یه‌ک بازنه‌یی ی ه چونک ه هه‌ر یه‌کێک له‌مان ه پیناسه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێت. به کورتیه‌که‌ی ،دوو شت یه‌ک پێناسه‌یان بۆ نه‌کرێت ،ناتوانین بڵێین که‌متر و زۆرترن له‌یه‌کدییه‌وه .که‌وابوو ،هه‌موو چۆنیه‌تییه‌ک که‌م و زۆر نابێت. ئه‌وانه‌ی باسمانکردن تایبه‌تمه‌ندێتی چۆنیه‌تی نین ،به‌اڵم ل ه ڕێگه‌ی چۆنیه‌تیه‌وه ده‌ڵێین ئه‌و شتان ه له یه‌کدی ده‌چن یان له یه‌کدی ناچن؛ ئه‌وه‌ی دوو شت ل ه یه‌کدی جیاده‌کاته‌وه چۆنیه‌تییه .که‌وابوو، له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی چۆنیه‌تی لێکچون و لێکنه‌چوون بۆ شته‌کان داده‌نرێن .له‌وانه‌ی ه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا بشێوێن ،ک ه گوای ه ئه‌وه‌ی ئێم ه به چۆنیه‌تی داده‌نێین له په‌یوه‌ندییدا هه‌یه(چونک ه حاڵه‌ت و هه‌ل و مه‌رجه‌کان به‌شێکن له په‌یوه‌ندی) .هه‌روه‌ها له هه‌موو حاڵه‌ت ه گشتییه‌کاندا باسی په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵ شتێکدا کردووه ،به‌اڵم هیچ حاڵه‌تێکی هه‌نده‌کی به‌م شیوه‌ی ه نابینرێت. زانین زانینی شتێکه؛ به‌اڵم حاڵه‌ت ه هه‌نده‌کییه‌کان جیاوازن و ئه‌و شت ه نین ،ک ه ده‌بن ب ه خه‌سڵه‌ت له‌نێو شتێکی دیکه‌دا .بۆ نموون ه ڕێزمان بۆ شتێکی دیک ه دانانرێت هه‌روه‌ها به‌مۆسیقا ناڵێین مۆسیقای ئه‌و شته .ته‌نیا ،وه‌کو جۆرێکی گه‌وره ئه‌مان ه ده‌خرین ه سه‌ر شتێکی دیکه؛ ڕێزمان ده‌بێت به‌زانین سه‌باره‌ت شتێک(نه‌ک ڕێزمانی شتێک) و مۆسیقاش زانینی شتێک(نه‌ک مۆسیقای شتێک). که‌وابوو ،حاڵه‌تی هه‌نده‌کی له‌م نموونانه‌دا په‌یوه‌ندی نین به‌ڵکو چۆنیه‌تین چونک ه ئه‌م چۆنیهتییان ه هه‌ڵده‌گرین(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆره
کاتیگۆرییه‌کان /
39
زانینێکمان هه‌ی ه بۆی ه به‌زانا داده‌نرێین) .هه‌مان کات ،ده‌گونجێت شتێک له‌یه‌ک کاتدا چۆنیه‌تی و په‌یوه‌ندیش بێت. .9کرده‌وه و کارتێکراو دژوهستاویان هه‌یه ،که‌م و زۆریش ده‌بن. گه‌رما دژوه‌ستاوی سه‌رمایه ،هه‌روه‌ها گه‌رما بوونیش دژوه‌ستاوی ساردبوون ه و ئازارچێشتنیش دژوه‌ستاوی خۆشی بوونه؛ ئه‌مان ه دژوه‌ستاون .هه‌روه‌ها که‌م و زۆریش ده‌بن .گه‌رما که‌م و زۆرده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانین شتێک زۆرتر یان که‌متر گه‌رم بکه‌ین .ئازار و خۆشی زۆرتر یان که‌مترمان هه‌بێت .که‌وابوو ،کرده‌وه و کارتێکراو که‌م و زۆر ده‌کرێن . [ئێم ه باسی ئه‌مانه‌مان کرد ،هه‌روه‌ها باسی ئه‌و بوونه‌شمان کرد، ک ه له‌نێو دۆخێکدای ه و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییا داماننا و گوتمان ،ک ه هاوسهرچاوهیه .له باره‌ی شته‌کانی دیکه‌وه ،وه‌کو کوێ ،که‌ی، ﻤﺎﻦ بۆ کردن باسمان هه‌یه‌تی ،بێجگ ه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئاماژه نه‌کردوون .مه‌به‌ست له هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه ،که(که‌سێک پێاڵوێکی له پێدا بێت)( ،چه‌کی ب ه شانه‌وه بێت) کوێ( ،بۆ نموون ه ده‌ڵێین ل ه لۆکێومه) و هتد]. [ .10سه‌باره‌ت به ئه‌م چه‌مک ه گشتییانه زۆرمان گوت .پێویست ه باسی دژه‌کان و ئه‌و شێوازه جیاوازان ه بکه‌ین ،که‌شته‌کان تیایاندا دژانه ڕاده‌وه‌ستن]. به چوار شێوه شته‌کان دژی یه‌کدی ڕاده‌وه‌ستن :له په‌یوه‌ندییدا، وه‌کو پێچه‌وانه ،ل ه بێبه‌ریبوون و خاوهنێتییدا ،دواجاریش له سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه‌دا .بۆ نموونه :له په‌یوه‌ندییدا دژایه‌تی له نێوان نیوه و دووقاتدا ده‌رده‌که‌وێت؛ له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌دا له نێوان
ئه‌ریستۆ /
40
چاک ه و خراپه‌دا؛ له‌گه‌ڵ بێبه‌ریبوون و خاوهنێتییدا ل ه نێوان کوێر و چاوساخدا ،له‌گه‌ڵ سه‌لماندن و ڕهتدانهوهشدا ،له‌نێوان(ئه‌و که‌س ه دانیشتوه ).و(ئه‌و که‌سه دانه‌نیشتوه ).ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و شتانه‌ی له په‌یوه‌ندییاندا دژوه‌ستاون ،وه‌کو خۆیان ب ه ناوی خۆیانه‌وه ناوده‌برێن ،هه‌ندێک جاریش له‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کدا. بۆ نموونه ،به دووقات ده‌وترێت دووقاتی نیوه .هه‌روه‌ها زانین و زانراویش له په‌یوه‌ندییاندا دژان ه ڕاده‌وه‌ستن .زانراو به‌وه ده‌وترێت زانین له‌باره‌یه‌وه هه‌یه .له‌م ڕووه‌وه دژوهستاوهکانی نێو په‌یوه‌ندی به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگ ده‌کرێن. دژوهستاوهکانی نێوان ئ ه والیهنانهی پێچه‌وانه‌ن ناوی خۆیانی لێنانرێت .چاک ه به چاکه‌ی خراپ دانانرێت ،به‌ڵکو شتێک ه ب ه پێچه‌وانه‌ی خراپه‌وه .هه‌روه‌ها سپی سپیایی ڕه‌نگی ڕه‌ش نی ه و پێچه‌وانه‌یه‌تی .له‌م ڕووه‌وه الیه‌نه دژه‌کان له‌یه‌کدییه‌وه جیاوازن. ئه‌گه‌ر الیه‌ن ه پێچه‌وانه‌کان به‌و جۆره‌بن ،ک ه هه‌ریه‌کێکیان به‌ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ ببێت ب ه بار ،هیچ شتێک ناکه‌وێت ه نێوانیانه‌وه .نه‌خۆشی و له‌ش ساخی لهلهشێکدا ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ ڕووده‌ده‌ن .پێویست ه هه‌ر یه‌کێک له‌م دووان ه له‌نێوان له‌شێکدا په‌یدابن .هه‌روه‌ها جووت و تاک بۆ ژماره داده‌نێین؛ هه‌ر یه‌کێک له‌مان ه ب ه ته‌نیا ده‌بێت به خه‌سڵه‌تی ژماره .هیچ شتێک ناکه‌وێت ه نێوان نه‌خۆشی و له‌ش ساخی و جووت و تاکه‌وه .ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو الیه‌ن ه نه‌توانێت به‌ته‌نیا هه‌بێت ئه‌وا شتێک ل ه نێوانیاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات. بۆ نموون ه ڕه‌ش و سپی له‌شتێکدا هه‌ن ،به‌اڵم پیویست ناکات هه‌ر
کاتیگۆرییه‌کان /
41
یه‌کێک له‌و ڕه‌نگان ه له‌و شته‌دا ههﺒﺖ چونک ه هه‌موو شتێک ڕه‌ش و سپی نیه .هه‌روه‌ها چاکه‌و خراپ ه ده‌خرێن ه پاڵ زۆرکه‌س و زۆرشت. به‌اڵم پێویست ناکات ئه‌مان ه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتهدابن(هه‌موو که‌سێک چاک یان خراپ نیه) .له نێوان ئه‌مانه‌دا شتێکی دیکه‌ش هه‌یه؛ ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی زه‌رد و ئه‌وانی دیک ه ک ه له‌نێوان ڕه‌ش و سپیدان. به‌اڵم له‌نێوان چاک ه و خراپه‌دا نه‌چاک ه نه‌خراپ ه هه‌یه .له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌توانین ناو له‌و شت ه بنێین ،ک ه ده‌که‌وێت ه نێوانیانه‌وه .بۆ نموون ه ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی ل ه نێوان ڕه‌ش و سپیدایه .له هه‌ندێک حاڵه‌تی تردا ناونانهک ه ئاسان نیه .له‌گه‌ڵ ڕه‌تدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک ل ه الیهنهکانیش ناوه‌نده‌ک ه ده‌رده‌که‌وێت .بۆ نموون ه ده‌ڵێین نه‌چاک ه و نه‌خراپ ،نهدادپهروهره و نهنادادپهروهر. بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی بۆ یه‌ک شت داده‌نرێن .کوێری و چاوساخی بۆ چاو داده‌نرێن .هه‌ر یه‌کێک له‌وان ه به‌ستراون به‌و شته‌وه ،ک ه خاوه‌نیه‌تی .هه‌ر شتێک بتوانێت ببێت ب ه خاوه‌نی شتێکی دیک ه له‌و شته‌ش بێبه‌ری ده‌بێت ،ک ه ئه‌و شته‌ی ب ه سروشت نه‌بێت. که‌سێک دانی له ده‌مدا نه‌بێت به بێ دان و ئه‌وه‌ی نابینابێت ب ه کوێر دانانێین ،به‌ڵکو له‌وێدا ئه‌و که‌س ه بێ دان ه یان کوێره ک ه به سروشت ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ی هه‌بێت ،به‌اڵم نیه‌تی .هه‌ندێک به کوێری و بێ دان له‌دایک ده‌بن یان په‌یدا ده‌بن هێشتا به‌کوێر و بێ دان ناوزه‌د ناکرێن. بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی ،بێبه‌ری بوون و موڵکداری نین .چاوساخی خاوه‌نێتی و کوێری بێبه‌ریکردنه ،به‌اڵم بینایی هه‌بوون ،بینایی نی ه و کوێربوونیش کوێری نیه .کوێری جۆرێک ه ل ه بێبهریکردنێکی
ئه‌ریستۆ /
42
دیاریکراو .کوێربوونیش بێبه‌شیی ه نه‌ک بێبه‌ریکردن .ئه‌گه‌ر کوێربوون و کوێرێتی یه‌ک شت بوونای ه هه‌ردووکیان ده‌بوون به‌بار بۆ هه‌مان شت .به‌اڵم ﺌﻪو مرۆڤه‌ی کوێره پیی ناوتری کوێری .بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی وه‌کو دژوه‌ستاو ده‌رده‌که‌ون .کوێری و چاوساخی دژوه‌ستاون .به هه‌مان شیوه ،کوێربوون و چاوساخ بوونیش ده‌بن بهدژوهستاوی یه‌کدی. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه‌یان بۆ داده‌نێین سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه نین .سه‌لماندن ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سه‌لمێنراوه و ڕه‌تدانه‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ڕه‌تدراوه .به‌اڵم ئه‌وانه‌ی لێره‌دا سه‌لمێنراون یان ڕه‌تیان دراوه‌ته‌وه ده‌سته‌واژه‌ک ه نیه .ل ه کاتێکدا دوو ده‌سته‌واژه‌ی ،وه‌کو(ئه‌و دانیشتوه ).و(ئه‌و دانه‌نیشتوه ).به دژوه‌ستاو داده‌نێین ،ئه‌و ڕاسته‌قینانه‌ی له‌م ده‌سته‌واژانه‌دا ئاماژه‌یان بۆ کراوه دژوه‌ستا و ڕاده‌وه‌ستن. ئاشکرایه ،بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی وه‌کو الیه‌ن ه په‌یوه‌ندیداره‌کان دژان ه ڕاناوه‌ستن .دادپه‌روه‌ری نابێت به‌دادپه‌روه‌ری الیه‌ن ه دژه‌که‌ی و بینایش چاوی ساخی کوێری نیه .ب ه هه‌مان شێوه ،که‌س به کوێری ناڵێت کوێری چاوساخی .کوێری بێبه‌ریکردن ه ل ه چاوساخی و به کوێری چاوساخی دانانرێت .به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ،هه‌موو الیه‌ن ه په‌یوه‌ندیداره‌کان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کدییدا هه‌یه .له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر کوێری په‌یوه‌ندی بووایه ،ده‌بوای ه په‌یوه‌ندی به شتێکی دیکه‌وه هه‌بوایه ،به‌اڵم نیه‌تی چونک ه به بینایی ناوترێت بینایی کوێرێتی.
کاتیگۆرییه‌کان /
43
له‌م حاڵه‌تانه‌دا باسیان ده‌که‌ین ،ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت ،ک ه بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی ب ه پێچه‌وانه‌وه نین .له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به پێچه‌وانه‌ن و هیچ ناوه‌ندێکیان نیه پێویست ه یه‌کێک لهالیهنهکان به‌سروشت له‌و شته‌دا بێت ،ک ه بارههڵگرێتی .هیچ شتێک له نێوان ئهوانهدانهبوو، ک ه ده‌یانتوانی ئه‌و [بێبه‌ریکردن و خاوهنێتیانه] وه‌رگرن ،بۆ نموون ه له حاڵه‌تی نه‌خۆشی و له‌ش ساخیدا یان جووت و تاکدا .ئه‌گه‌ر شتێک بکه‌وێت ه نێوان دووالیهنهکهوه ،ئه‌وا پێویست ناکات یه‌کێک یان هه‌ردوو الیهنهک ه سه‌ر به شتێک ﺒﻦ .پێویست ناکات هه‌موو شتێک ڕه‌ش یان سپی بێت ،گه‌رم یان سارد بێت چونک ه ده‌توانین شتێک له‌نێوانیاندا دابنێین .له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه شتێک له‌نێوان ئه‌و دووالیهنهدا هه‌یه ،ک ه یه‌کێکیان پێویست ده‌کات و ته‌وانای وه‌رگرتنی هه‌یه ،به‌اڵم ئه‌م ه بۆ ئه‌وه ناشێت ،ک ه ب ه سروشت ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ی هه‌ڵگرتوه ،بۆ نموون ه گه‌رمایی به سروشت له ئاگردای ه یان به‌فر به سروشت سپییه .له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست ه ئه‌م دوو شت ه پێکه‌وه بن و ب ه ڕووداو نهخراونهتهسهر یه‌کدی .مه‌حال ه ئاگر سارد و به‌فر ڕه‌ش بێت .له‌م ڕووه‌وه پێویست ناکات یه‌کێک لهالیهنهکان بخرێت ه سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ته‌وانای وه‌رگرتنی ئه‌م چۆنیه‌تییه‌یان هه‌یه .ده‌خرێت ه سه‌ر ئه‌وانه‌ی به سروشت تیایاندایه .ئه‌مه‌ش پێویست ه و ڕووداو نیه .به‌اڵم ،ئه‌م جۆره باس ه بۆ بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی ناگونجێت .پێویست ناکات بخرێن ه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ته‌وانای وه‌رگرتنیانی هه‌ی ه چونک ه شتێک به سروشت ته‌وانای بینینی نه‌بێت به‌کوێر یان چاوساخ دانانرێت؛ له‌به‌ر ئه‌م ه ئه‌و دوو الیه‌نه ،له‌و شته‌دا به‌پێچه‌وان ه خۆیان ده‌رناخه‌ن و هیچیش ناکه‌وێت ه نێوانیانه‌وه .ئه‌گه‌ر بینایی له‌سروشتی شتێکدا بێت ،له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌و شت ه کوێره یان چاوساغ .ئه‌و کاته‌ش ب ه ڕووداو
ئه‌ریستۆ /
44
یه‌کێک له‌م دوو الیه‌نه‌ی بۆ داده‌نرێت. ئه‌وانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ن ،گۆڕانیان تێدا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ب ه پێچه‌وانه‌وه‌یه ،وه‌کو گه‌رمایی بۆ ئاگر ل ه سروشتی ئه‌و شته‌دا نه‌بێت. ئه‌و که‌سه‌ی له‌ش ساخ ه نه‌خۆش ده‌که‌وێت ،پێست سپییهکیش ڕه‌ش داده‌گه‌ڕێت ،شتێکی گه‌رمیش سارد ده‌بێته‌وه .هه‌روه‌ها ده‌گونجێت که‌سێکی چاک خراپ بێت و خراپیش ببێت به‌که‌سێکی چاک(ئه‌گه‌ر ژیانی که‌سێکی خراپ به‌ره‌و باشی بڕوات و چاکتریش بدوێت پێش ده‌که‌وێت و ده‌بێت به که‌سێکی چاک .ئه‌گه‌ر که‌مێکیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت هێشتا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه ،ک ه له‌وانه‌ی ه گۆڕانێکی گه‌وره له‌خۆیدا دروستبکات .ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی بچوکیش ل ه خۆیدا دروست کات ڕوو ل ه چاک ه ده‌کات و گۆڕانی زۆرتر ده‌هێنێت ه کایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوودانه‌دا و به‌گوێره‌ی کات ،ئه‌و که‌س ه خۆی ده‌خات ه نێو حاڵه‌تێکی پێچه‌وانه‌وه). له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،له‌گه‌ڵ بێبه‌ریکردن و خاوهنێتیشدا مه‌حاڵ ه گۆڕان سه‌رهه‌ڵدات .گۆڕان ل ه خاوهنێتییهوه بۆ بێبه‌ریکردن ڕووده‌دات، به‌اڵم له بێبهریکردنهوه بۆ خاوه‌نێتی مه‌حاڵه؛ چاوی کوێر چاک نابێته‌وه ،که‌سێکی سه‌ر ڕوتاوه قژی په‌یدا نابێته‌وه و ئه‌و که‌سه‌ی دانی له‌ده‌مدا نه‌ماوه جارێکی دیکه دانی ناڕوێته‌وه. دژایه‌تی نێوان سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه به‌و جۆره نیه ،له سه‌ره‌وه باسمان کرد .ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌مانه دایه ،که یه‌کێک ل ه الیه‌ن ه دژوه‌ستاوه‌کان ڕاست و الیه‌نه‌که‌ی دیک ه ناڕاسته .ئه‌مه‌ش له‌نێو پێچه‌وانه‌کاندا نه‌بوو ،هه‌روه‌ها به سه‌ر په‌یوه‌ندی و بێبه‌ریکردن
کاتیگۆرییه‌کان /
45
و خاوهنێتیشدا ساخ نابنه‌وه .نه‌خۆشی و له‌ش ساخی دوو الیه‌نی پێچه‌وانه‌ن ،به‌اڵم هیچ الیه‌نێکیان ڕاست یان ناڕاست نیه .دووقات و نیوه ،وه‌کو په‌یوه‌ندی دژوه‌ستاون و هیچ الیه‌نێکیان ڕاست یان ناڕاست نیه .هه‌ر شتێک ل ه به‌شه‌کان پێکنه‌هاتبێت ،ڕاست و ناڕاست نین؛ ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کردن ،له به‌شه‌کان پێکنه‌هاتون .له‌وانه‌ش ه ڕووبدات یان ده‌رکه‌وێت هه‌مان شت ب ه پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌شدا هه‌بێت ،ک ه له‌به‌شه‌کان پێکهاتون. ﮑﻪﺸﯽ “سوکرات له‌و کاته‌دا ده‌ڵێین“ ،سوکرات نه‌خۆشه“ .پێچه‌وانه نه‌خۆش نیه” .هێشتا مه‌رج نی ه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا یه‌کێکیان دروست و ئه‌وی دیک ه نادروست بێت .ئه‌گه‌ر سوکرات هه‌بێت ئه‌وا یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه ڕاست و ئه‌وی دیک ه ناڕاست ده‌رده‌چێت. له‌و حاڵه‌ته‌دا سوکرات نه‌بێت هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ک ه ناڕاست ده‌بن؛ ڕاستیش نی ه بڵێین سوکرات نه‌خۆش ه یان له‌ش ساخه .بۆ بێبه‌ریکردن و خاوهنێتیش ل ه کاتێکدا “سوکرات” نه‌بێت ،ئه‌وا ڕاست نین ،ئه‌گه‌ر سوکراتیش هه‌بێت یه‌کێک له‌و دوو الیه‌ن ه هه‌میش ه ڕاست نیه“ .سوکرات کوێره“ دژی “سوکرات چاوساخه“ وه‌کو بێبه‌ریکردن و خاوه‌نێتی ڕاده‌وه‌ستێت؛ ئه‌گه‌ر سوکرات هه‌بێت پێویست ناکات یه‌کێکیان ڕاست یان ناڕاست بێت (چونک ه ئه‌و کاته‌ی به‌سروشت، هه‌ردووکیانی هه‌بێت ناڕاست ده‌رده‌چن) .ئه‌گه‌ر سوکرات نه‌بێت، ئه‌وا (سوکرات کوێره) و (سوکرات چاوساخه) هه‌ردووکیان ناڕاستن .به‌اڵم ،له‌حاڵه‌تی سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه‌دا سوکرات هه‌بێت یان نه‌بێت هه‌میش ه یه‌کێکیان ڕاست و ئه‌وی دیکه‌یان ناڕاست ده‌رده‌چێت .ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی سه‌لماندن و ڕه‌تدانه‌وه‌یه؛ یه‌کێکیان ڕاست و ئه‌وی دیکه‌یان ناڕاسته .
ئه‌ریستۆ /
46
.11ئه‌وه‌ی دژی چاکه‌ی ه پێویسته خراپ ه بێت؛ ده‌توانین ئه‌م ه بسه‌لمێنین -بۆ نموون ه له‌ش ساخی و نه‌خۆشی ،دادپه‌روه‌ری و نادادپه‌روه‌ری ،ئازایه‌تی و ترسنۆکی و هتد .هه‌ندێک جار ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خراپه‌ی ه چاکه‌ی ه و هه‌ندێک جاریش خراپه‌یه .زۆریی پێچه‌وانه‌ی که‌مییه ،که خراپه .مامناوه‌ندێتی ،هه‌مان کات، پێچه‌وانه‌ی ھﻪﺮدووکیانه .که‌چی چاکه .به‌هه‌ر حال ،ئه‌م حاڵه‌تان ه که‌من ،به‌اڵم لهزۆربهیاندا ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خراپه‌ی ه چاکه‌یه . مه‌رج نی ه هه‌ر دووالیهنی پێچه‌وانه‌کان له بووندا هه‌بن .ده‌گونجێت بڵێین ،هه‌موو که‌سێک له‌ش ساخ ه و نه‌خۆش نیه .ڕه‌نگی سپیش هه‌ی ه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک سسپی بێت ،به‌اڵم ڕه‌نگی ڕه‌ش نیه. ئه‌گه‌ر(سوکرات له‌ش ساخه) دژی (سوکرات نه‌خۆشه) بێت ،ئه‌وا ل ه یه‌ک کاتدا هه‌ردووکیان بۆ سوکرات دانانرێن .ناگونجێت هه‌ردووکیان له یه‌ک کاتدا و ل ه یه‌ک که‌سدا هه‌بن .ئه‌گه‌ر سوکرات له‌ش ساخ بێت نه‌خۆش نیه. الیه‌ن ه پێچه‌وانه‌کان له‌نێو یه‌ک شت‌دا ده‌بن(له‌نێو جۆری بچوک و جۆری گه‌وره‌دان) .له‌ش ساخی و نه‌خۆشی له‌نێو له‌شی ئاژه‌ڵدایه، به‌اڵم سپی و ڕه‌شی له‌هه‌موو ته‌نێکدا ده‌دۆزرێنه‌وه و دادپه‌روه‌ری و نادادپه‌روه‌ریش له ده‌رووندا هه‌ن .هه‌موو دژوه‌ستاوه‌کان له نێو یه‌ک جۆری گه‌وره یان پێچه‌وان ه گشتییه‌کاندان .ڕه‌شی و سپی ل ه نێو یه‌ک جۆری گه‌وره‌دا هه‌ن(چونک ه ڕه‌نگ به گشتی جۆری گه‌وره‌ی هه‌ردووکیانه) ،به‌اڵم دادپه‌روه‌ری و نادادپه‌روری ده‌که‌ون ه نێو دوو جۆری پێچه‌وانه‌وه (جۆری گه‌وره‌ی یه‌کێکیان چاکه‌ی ه و ئه‌وی دیکه‌یان خراپه‌یه) .چاک ه و خراپ ه ل ه نێو یه‌ک جۆردا نین،
کاتیگۆرییه‌کان /
47
به‌اڵم هه‌ردووکییان [بۆ به‌های دیکه] ده‌بن ب ه جۆر . .12به‌چوار شێوه به‌شتێک ده‌وترێت له‌پێشتر. یه‌که‌م ،له‌نێو کاتدا؛ به‌شتێک ده‌وترێت له‌وی دیکه کۆنتره. دووه‌م ،له ڕووی په‌یوه‌ندییان به یه‌کدییه‌وه له بووندا ،بۆ نموون ه ژماره یه‌ک پێش ژماره دوو ده‌که‌وێت چونک ه بوونی ژماره دوو پێویستی ب ه ژماره یه‌که. سێیه‌م؛ له‌ڕووی ڕیزبوونهوه ،وه‌کو ل ه زانسته‌کان و گوتندا .له‌نێو زانست ه ئهزموونگهرییهکاندا له‌پێشتر و پاشتر هه‌ن .توخمه‌کان له‌و شتانه‌ی پێکی ده‌هێنن له‌پێشترن(له ڕێزماندا توخمه‌کان له چاو بڕگه‌کاندا له‌پێشترن)؛ به هه‌مان شێوه ،له وتارێکدا پێشه‌کی له پێشه‌وه داده‌نرێت. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه ،ئه‌وه‌یه ،ک ه به‌سروشت له‌پێشتره .خه‌ڵکی بۆی ده‌چن ئه‌و شتانه‌ی به‌هایان هه‌ی ه یان خۆشه‌ویستی له‌پێشترن .ئه‌م شێوه‌یه ،که چواره‌م ه له‌هه‌موویان که‌متر ده‌گونجێت. ئه‌وان ه شێوه‌کانی له‌پێشتر بوون .له‌وانه‌ی ه له‌گه‌ڵ ئه‌م چوارشێوه‌یه‌دا شێوه‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌بێت .ئه‌وه‌ی هۆی ه بۆ هۆکرده‌که‌ی له‌پێشتر داده‌نرێت .هه‌ندێک حاڵه‌ت ئه‌م کێشه‌ی ه باشتر ده‌رده‌خه‌ن .ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌بێت ئه‌وا ده‌ست ه واژه‌که‌ی ئێمه ،ک ه ده‌ڵێین( ،مرۆڤ هه‌یه) له‌به‌رئه‌وه ڕاست ده‌رده‌چێت چونک ه مرۆڤ له‌پێشتر[پێش ده‌سته واژه‌که‌ی ئێمه ،هه‌یه] هه‌مان کات ده‌سته‌واژه ڕاسته‌ک ه هۆ نی ه بۆ بوونی مرۆڤ .واده‌رده‌که‌وێت ،ک ه بوون ه ڕاسته‌قینه‌ک ه هۆ بێت بۆ ڕاستی ده‌سته‌واژه‌که .ڕاستی و ناڕاستی ده‌سته‌واژه ده‌که‌وێت ه سه‌ر بوونی ئه‌وه‌ی باسده‌کرێت .لێره‌دا ،ده‌توانین بڵێین پێنج شێوه‌ی له‌پێشتر هه‌ن.
ئه‌ریستۆ /
48
.13ئه‌و شتانه‌ی پێکه‌وه په‌یداده‌بن ئه‌وانه‌ن له یه‌ک کاتدا دێن ه بوونه‌وه؛پێش‌و پاش یه‌کدی ﻨﺎکه‌ون .ئه‌مان ه له‌نێو کاتدا پێکه‌وه په‌یدا ده‌بن .به‌وانه‌ش ده‌وترێت ،ک ه ب ه سروشت په‌یوه‌ندییان له‌گه یه‌کدا هه‌ی ه و پێکه‌وه‌ن ،به‌اڵم یه‌کێکیان بۆ بوونی ئه‌وی دیکه ﻨﺎﺒﺖ ﺒﻪ هۆ .بۆ نموون ه دووقات و نیوه .مادامه‌کی شتێک هه‌ی ه دووقاته، ئه‌وا ئه‌و شت ه هه‌مان کات نیوه‌شی هه‌یه .ئه‌گه‌ر نیوه‌شی هه‌بێت دووقاتی نیوه‌که‌شی هه‌یه .به‌اڵم نیوه و دووقات بۆ بوونی یه‌ک هۆ نین .هه‌روه‌ها جۆره‌کانی نێو جۆرێکی گه‌وره پێکه‌وه به سروشت په‌یداده‌بن .هاوپلهیی له‌نێوان شته‌کاندا له‌ئاکامی دابه‌ش بوونیان سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ بۆ نموونه ،ئاژه‌ڵ ه دڕنده‌کان و باڵنده و ماسی. ئه‌مان ه سه‌ر به جۆرێکی گه‌وره‌ن ،ک ه جۆری ئاژه‌ڵ ه و ئه‌و جۆره دابه‌ش کراوه بۆ ئاژه‌ڵی دڕنده و باڵنده و ماسی .هیچ کامیان پێش یان پاش ئه‌وی دیکه‌یان ناکه‌وێت و به‌سروشت له‌یه‌ک کاتدا سه‌ریان هه‌ڵداوه(هه‌ر یه‌کێک له ئه‌وانیش به سه‌ر چه‌ند جۆرێکی دیکه‌دا دابه‌ش ده‌بێت) .جۆری گه‌وره هه‌میش ه پێش جۆری بچوک ده‌که‌وێت .ئه‌گه‌ر ماسی هه‌بێت ئه‌وا پێویست ه ئاژه‌ڵ هه‌بێت ،به‌اڵم مه‌رج نی ه ماسی هه‌بێت ،ئه‌گه‌ر ئاژه‌ل هه‌بێت .هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌یه‌ک کاتدا دێنه بوونه‌وه پێکه‌وه په‌یدا بوون. .14شه‌ش جۆر گۆڕانکاری هه‌ن؛ په‌یدابوون ،له‌ناوچوون ،زۆربوون، که‌م بوون ،گۆڕین و جێ گۆڕکی 6.هه‌ر یه‌کێک له‌وان ه ل ه یه‌کدییه‌وه جیاوازن(په‌یدابوون له‌ناوچوون نیه ،زۆربوون که‌م بوون نیه، ( - 6گۆڕین) چه‌مکێک ه به‌واتای گۆڕین لهبارێکهوه بۆ بارێکی دیک ه دێت ،بۆ نموون ه کراسێک گه‌وره‌ی ه بچوکی ده‌که‌ینه‌وه .ئه‌م ه گۆڕینه ،به‌اڵم گۆڕانکاری به‌سه‌ر بوونی کراسه‌که‌دا ناهێنێت(.وه‌رگێڕ)
کاتیگۆرییه‌کان /
49
ئه‌مانیش جێ گۆڕکی نین) .به‌اڵم پرسیار له ئاستی گۆڕینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات .ئایا گۆڕین له‌وێدا سه‌رهه‌ڵنادات ،ک ه هه‌ر یه‌کێک له‌م جۆره گۆڕانکارییان ه ڕووﺪەﺪاﺖ .به هه‌رحاڵ ،ئه‌م ه دروست نیه .هه‌موو کارتێکردنێک گۆڕینێک ه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و گۆڕانکارییان ه سه‌رهه‌ڵدات .مه‌رج نی ه کارتێکردن ببێت ه هۆی ڕوودانی که‌م کردنیان . زۆرکردن له شتێکدا .له‌م ڕووه‌وه گۆڕین ل ه جۆره‌کانی دیکه‌ی گۆڕانکارییه‌وه جیاوازه .ئه‌گه‌ر گۆڕین ،وه‌کو ئه‌وانی دیک ه بووای ه ئه‌وه‌ی گۆڕینی تێدا ڕووده‌دا ،ئه‌وا که‌م و زۆریش ده‌بوو .هه‌ندێک شت زۆرده‌که‌ن ب ه بێ ئه‌وه‌ی گۆڕینی به‌سه‌ردا بێت .چوارگۆشه‌یه‌ک به دانانی التهریبێک له‌سه‌ر الیه‌کی گه‌ره‌تر ده‌بێت ،به‌اڵم گۆڕین به‌سه‌ریدا نایه‌ت .لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ،ک ه گۆڕانکارییه‌کان له یه‌کدییه‌وه جیاوازن. ب ه گشتی ،گۆڕانکاری پێچه‌وانه‌ی مانه‌وه‌ی شته‌کانه ،وه‌کو خۆیان. بۆ شتێکی هه‌نده‌کی له‌ناوچوون پێچه‌وانه‌ی په‌یدابوون و زۆربوون پێچه‌وانه‌ی که‌م بوونه .جێ گۆڕکێش له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا پێچه‌وانه‌ی وه‌ستان ه ل ه جێگه‌یه‌کدا .ده‌توانین ڕوو ل ه جێگه‌یه‌ک بکه‌ین ،وه‌کو به‌ره‌و ژوور ،ک ه پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌و خواره .دژواره پێچه‌وانه‌ی جۆره‌کانی دیکه‌ی گۆڕانکاری لهلیستهکهماندا بدۆزینه‌وه. گۆڕین گۆڕانکاریی ه لهچۆنیهتییدا .شتێکیش چۆنیه‌تییه‌که‌ی بگۆڕێت، وه‌کو خۆی نامێنێته‌وه و ده‌بێت بهچۆنیهتییهکی پێچه‌وانه( بوون به سپی پێچه‌وانه‌ی بوون ب ه ڕه‌شه).
ئه‌ریستۆ /
50
.15به چه‌ند جۆرێک باس له(هه‌یه‌تی) ده‌کرێت :شتێک حاله‌ت، هه‌ل و مه‌رج یان چۆنیه‌تی هه‌یه (ده‌ڵێین زانین و چاکه‌مان هه‌یه)؛ یان شتێک چه‌نده‌کی هه‌یه ،وه‌کو به‌رزی(شتێک پینج یان شه‌ش پێ به‌رزه)؛ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌نێک یان به له‌شه‌وه هه‌ن ،وه‌کو قاپوت و چاکه‌ت ،مستیله‌ی په‌نج ه یان ده‌ست و پا؛ شتێک له‌نێو قاپ داده‌نیین ،گۆزه ک ه شه‌رابی تێدایه؛ ئێم ه ده‌ڵێین که‌سێک خان‌و یان زه‌وی هه‌یه .هه‌روه‌ها ده‌ڵێین ،ئه‌و پیاوه ژنی هه‌یه ،وات ه ئه‌و پیاوه ژنی هێناوه .له‌وانه‌ی ه جۆری دیکه‌ی(هه‌یه‌تی) هه‌بێت ،به‌اڵم ئێمه تاکو ڕاده‌یه‌ک هه‌موو جۆره‌کانمان لێره‌دا باس کردووه. _____________ ته‌واو بوو
کاتیگۆرییه‌کان /
51
ئیندێکس ئ ه ئه‌فالتون 6 ،5ـ 7 ئه‌کادیمیا8 ،5 ئۆنتۆلۆجی 5 ئینده‌کشن 9 ب بار 14ـ 37 ،17 ، 15ـ 38 بارهه‌ڵگر 13ـ 17 ، 14 بوون 7 ،5ـ ( 9بوونی به‌رز 6ـ )8 به‌رده‌وام 22ـ 23 بێبه‌ریکردن 41ـ 45 ،42 بیرکردنه‌وه‌ی هۆشه‌کی 9 پ پارمه‌ندیس 6ـ 7 په‌یوه‌ندی ( ،43 ،39 ،25 ،10په‌یوه‌ندیدار 26ـ )33 په‌یوه‌ندی هۆیه‌کی 7 په‌یدابوون 49ـ 50 پێچه‌وان ه 20 ،10ـ 46 ،41 ،40 ،25 ،21ـ 47 پێکهوهپهیدابوون 48ـ 49
ئه‌ریستۆ /
ت ته‌وانایی 34 ج جوانی ڕه‌ها 8 ،6 جۆری بچووک 17 ،15 ،10 جۆری گه‌وره 49 ، 17 ،15 ،10 جه‌وهه‌ر 15 ،10 ،8ـ 31 ،19 جه‌وهه‌ری یه‌که‌م 15 ،10ـ 31 ،19 جه‌وهه‌ری دووه‌م 15 ،10ـ 31 ،19 جیاوازی 14ـ 19 ،15 چ چاکه‌ی ڕه‌ها 6 چۆنیه‌تی 10 ،8ـ 39 ،33 ،15 ،11 چه‌نده‌کی 10 ،8ـ 26 ،22 ،20 ،15 ،11 خ خاوه‌نێتی 41ـ 50 ، 42 ح حاڵه‌ت 39 ،33 ،15 ،10ـ 50 240 د دژایه‌تی 39 ،37 ،27ـ 41 ده‌سته‌وایی 28ـ 29 دۆخ 27 ،24 ،15 ،10
52
کاتیگۆرییه‌کان / ڕ ڕاستی 6 ڕه‌تدانه‌وه 45 ،42 ،40 ڕێزگرتن 47 ،24 ز زۆربوون 49ـ 50 س سه‌لماندن 45 ،42 ،40 ،15 ش شوێن 22 ،15 ،11 ،10 ،8 شێوه 36ـ 37 ف فۆڕمی هه‌مه‌کی 6 فۆڕمی ڕووت7 ک کات 39 ،15 ، 10 کارتێکراو 39 ،15 ،10 کارتێکردن 39 ،15 ،10 کرده‌وه 39ـ 40 که‌م بوون 49ـ 50
53
ئه‌ریستۆ /
54
گ گۆڕان 6ـ 10 ،8ـ 21 ،11ـ 49 ،45 ،38 ،22ـ 50 ل له‌پێشتر 47ـ 49 له‌ناوچوون 49ـ 50 ن نایه‌کسانی 26ـ 27 نه‌بوون 7 هـ هاوده‌نگ 13 ،9 هاوسهرچاوه37 ،13 ،9 هاو واتا 13 ،9 هه‌نده‌کی 39 ،9 ،7 هه‌مه‌کی 9 ،5 هه‌ستکردن 30ـ 31 ههلو مه‌رج 50 ،39 ،34 ،33 هه‌یه‌تی 50ـ 51 ی یه‌کسان 26ـ 27
Aristotle
Categories Translated from English by Muhammad Kamal